لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لەبەردەم کۆمەڵەی کەلتووری کوردی ئەحمەد کایا دژی کۆمەڵکوژییەکەی کۆبانێ کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجامدرا، ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە. ژمارەیەک لە کوردستانیان بەشداری چالاکییەکە بوون.
هاوسەرۆکی جەدەکە_فە شاهین پۆڵاد کۆمەڵکوژییەکەی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند ئەم هێرشەی پاش بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ کراوە، بە سوودی کەس ناشکێتەوە، بەرامبەر ئەم هێرشانە بێدەنگ نابن، گوتی: "کۆمەڵکوژی خەڵکی سڤیل قبووڵ ناکرێت. تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین. سەرەڕای هەموو شتێک تێکۆشان بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەکەین".
هاوسەرۆکی کەجەدەکە_ئە زوبەیدە زومروت سەرەخۆشی لە گەلی کورد کرد و کۆمەڵکوژییەکەی شەرمەزار کرد، ڕایگەیاند ئەمە ئازارێکی سەختە و بکەرانی شەرمەزار دەکەین، گوتی: "کۆبانێ دژی داعش قوربانی دا، کۆبانێ لەسایەی تێکۆشانی خۆی ئازاد بوو. بەڵام دەوڵەتی تورک و ئاکەپە وەک بڵێی تۆڵە بکەنەوە مامەڵە لەگەڵ کۆبانێ دەکەن. ئەمە قبووڵ ناکەین. دەبێت دامەزراوە و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانیش قبووڵی نەکەن".
زوبەیدە زومروت گوتی: "لە قۆناغێکی وەها هەستیاردا، هێزەکانی ئاکەپە توندوتیژی بەرامبەر گەلی کورد دەکەن. دیسانەوە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بەبیری دەوڵەتی تورک دەهێنینەوە و داوا دەکەین دەستبەجێ دەست لەم ئۆپەراسیۆنانە هەڵبگرن".