کەمپەینی ناردنی ١٠٠ هەزار کارت بۆ ڕێبەری گەلی کورد لە شارەکانی ئەوروپا دەستی پێ کرد
لە چەند شارێکی ئەوروپا کەمپەینی ناردنی ١٠٠ هەزار کارت بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێ کرد.
لە چەند شارێکی ئەوروپا کەمپەینی ناردنی ١٠٠ هەزار کارت بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێ کرد.
لەو چوارچێوەیەدا لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا و سیۆنی پایتەختی کانتۆنی ڤالایس لە سویسرا بە گڕوتینەوە پێشوازی لە کەمپەینەکە کرا.
فیدراسیۆنی گەلانی کوردستان (فەد-گەل) ڕایگەیاند بۆ ناردنی کارت بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری شتوتگارت دەستیان بە کەمپین کردووە.
لە کۆبوونەوەکەی ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کوردی شتوتگارت کە هاوسەرۆکی کۆن-مەد، ڕوکەن ئاکچاش ئامادە بوو، بۆ ڕاگەیاندنی کەمپەینەکە بانگەواز لە ڕای گشتی کرا.
ڕوکەن ئاکچا ڕایگەیاند ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە گۆشەگیرییەکی تونددایە، ئەمەش واتای گۆشەگیرییە لەسەر گەلی کورد، دووپاتی کردەوە چارەسەری کێشەکانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین بە پارادایمی نوێ و ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەبێت.
بانگەوازی لە هەمووان کرد خاوەنداری لە کەمپینەکە بکەن.
هەمان کەمپەین لە سیۆنی پایتەختی کانتۆنی ڤالایس لە سویسرا دەستی پێ کرد.
پاش چالاکی ڕاگەیاندنەکە بە پێشەنگایەتی Centre Culturel Kurde du Valais (ناوەندی چاندی کوردی ڤالایس)، لەسەر ناوی ناوەندی چاندەکە، ڕوشەن توکتو پەیوەست بە گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کەمپەینەکە زانیاری دا.
ڕوشەن ڕایگەیاند ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ٢٥ ساڵە لە زیندان و گۆشەگیریی توند و گۆشەیەکی تاکەکەسیدایە، لەم هەلومەرجەدا دژی سیستەمی قڕکردن تێدەکۆشێت، پاشان ئاماژەی کرد بە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، ڕایگەیاند لە چوارچێوەی ئەم هەڵمەتەدا بە گڕوتینەوە تێدەکۆشن و گوتی: "کورد و ڕای گشتی بە هەستیارییەوە دەجووڵێنەوە و گۆشەگیری سەر ڕێبەرێتی تەنها لە خودی ئەودا سنووردار ناکەن، دەزانن ئەمە گۆشەگیری پارادایمی ڕێبەرێتییە کە ئەڵتەرناتیڤی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییە. بەتایبەت دەیانەوێت ژن و گەنج باوەش بۆ ئەم کەمپەینە بکەنەوە و پەیامی پێ گەیاندن کە گۆشەگیری ئاراستەی ئەوان دەکرێت".
پاشان دەیان کارت نوسران تاوەکو ڕەوانەی دوورگەی ئیمراڵی بکرێت.
کەمپەینی "١٠٠ هەزار کارت" لەم هەفتەیەدا لە چەندین شاری سویسرا بەردەوام دەبێت.