کۆمەڵەی کوردان لە برێمەن بە فیشەک هەڕەشەی لێ کرا

ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کورد لە شاری برێمەن بە نامەیەک کە تێیدا فیشەکێک هەبوو بە نووسینی "SS" و خاچی چەماوە، هەڕەشەی لێ کرا.

ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کورد لە شاری برێمەن نامەیەکی هەڕەشەئامێزی پێگەیشت.

لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە، لە ٢١ ی شوبات فیشەکێک کە نووسینی SS و خاچی شکاوی لەسەربوو، خرایە نێو سندووقی پۆستەی کۆمەڵەکە.

هەروەها بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەکە هەردەم لەپێش چاودێری پۆلیسدان و بەم دواییانەش لە ١٣ ی کانوونی دووەم پۆلیس بە ئۆپەراسیۆنێک هێرشیان کردە سەر کۆمەڵەکە، سەرەڕای ئەوەش هەڕەشەیەکی وەها مەترسییەکی زۆری لێ کەوتەوە.

نوێنەرانی کۆمەڵەکە لە ٢٢ ی شوبات بەرامبەر ئەم نامەی هەڕەشەیە، سکاڵایان بەرزکردەوە.

لە ٢٣ ی تشرینی دووەم نامەی هەڕەشەئامێز بە نووسینی "دەتانکوژین" نێردرا بۆ کارگەی کوردان لە شاری برێمەن.