کۆمیتەکانی زیندانیانی پەکەکە - پاژک: رۆحی بەرخودانی ١٤ی تەمووز، سەرکەوتنی گەلانە

کۆمیتەکانی زیندانیانی پەکەکە-پاژک لە ساڵیادی ٤٢هەمینیاندا شەهیدانی رۆژووی گەورەی مردنی ١٤ی تەمووزی بەبیرهێنایەوە و داوای لە هەموو کەس کرد کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ رێبەر، چارەسەری بۆ پرسی کورد' کۆببنەوە و فاشیزم بڕوخێنن.

کۆمیتەکانی زیندایانی پەکەکە-پاژک بەبۆنەی ساڵیادی ٤٢هەمینی رۆژی مردنی گەورەی ١٤ی تەمووز راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوەکە هاوبەشەکەی هەردوو کۆمیتەکە بەم جۆرەیە:

"پێدەنێینە ساڵیادی ٤٢هەمینی رۆژووی مردنی گەورەی ١٤ی تەمووز. ئەو رۆژە مێژووییە وەک رۆژی شکۆی نەتەوەیی گەلی کورد پەسەند کراوە. ئێمە لەم رۆژە مێژووییەدا خۆڕاگرانی رۆژوی گەورەی مردنی ١٤ی تەمووز کەمال پیر، محەمەد خەیری دورموش، عاکیف یەڵماز و عەلی چیچەک بە رێز، خۆشەویستی و پێزانینەوە بەبیر دەهێنینەوە و بەڵێن دووبارەدەکەینەوە کە لە هەموو هەلومەرجێکدا شایەنی ئەوان بین. بەم بۆنەوە رۆژی شکۆی نەتەوەیی بە تایبەتی لە رێبەر ئاپۆ و هەروەها هەموو گەلەکەمان و هاوڕێیانمان پیرۆز دەکەین.

مێژووی مرۆڤایەتی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک لە دژی دەسەڵاتدارە فاشیست، ستەمکار و قڕکەرەکان مێژووی تێکۆشانی گەلانە. هەم بۆ بزوتنەوەی ئازادیمان، هەمیش بۆ تێکۆشانی گەلانی جیهان یەک لە بەرخودانە شکۆدارەکان، بێگومان بەرخودانی رۆژووی مردنی گەورەی ١٤ی تەمووزە. ئەو بەرخودانە لە دژی فاشیزمی کۆلۆنیالیست-قڕکەر بووە یەک لە بەرخودانە هەرە شکۆدارەکانی مێژوو و بە هەموو جیهانی نیشاندا کە جەناگوەرانی پەکەکە لە پێناو ژیانێکی شکۆمەندانە بە چ شێوەیەک خۆڕاگری دەکەن. رۆژووی گەورەی مردنی ١٤ی تەمووز داستانێکی قارەمانێتیە. لە ژێر هەلومەرجی دژواردا بە شێویەکی هەرە شکۆمەند نوێنەرایەتی رۆحی بەرخودان و هێڵی سەرکەوتنی کرد.

بەرخودانێکە لە دژی لەخۆنامۆبوون

بەرخودانی ١٤ی تەمووز لە دژی کودەتای ١٢ی ئەیلوم گیراوەتەبەر. ئەو رژێمەی کودەتا گۆڕەپانی بەکردەوەکردنی سیاسەتی قڕکاری لە دژی کوردەکان، شۆڕشگێڕەکان و بەشە بەرهەڵستکارە چەپ-سۆسیالیستەکانە. ئەو رژێمەی کودەتای فاشیستی لە ناو هەموو کۆمەڵگای تورژیادا تیرۆری ئەنجامدا، بە دەیان هەزار کەس زیندانی کران، زیندانیان ئەشکەنجە درا، بەنزیکەیی سەرجەم بەشە بەرهەڵستکارەکان سەرکوت کران و بەم جۆرە ویستیان ناچار بە خۆبەدەستەوەدانیان بکەن. یەک لەو شوێنانەی کە ئەو کردەوە نامرۆڤانە و سیاسەتەی چۆک پێدادان تیایدا ئەنجامدەدرا زیندانی ئامەد بوو. لەو شوێنە تایبەتەدا ویسترا کە لە کەسایەتی کادرەکانی پەکەکەدا چۆک بە مرۆڤایەتی دابدرێت و گەلێک کە لەرێگەی بزوتنەوەی پەکەکە هەمووبی خۆی بەدەستهێنابووەوە، لەناوببرێت. نەک هەر کورد، هەموو بەشەکانی بەرهەڵستکاری دیموکراتیک و شۆڕشگێڕ کرانە ئامانج. خواسترا کە لە زیندانی سەربازی ژمارە ٥ی ئامەد شۆڕشگێڕان کە پێشەنگایەتیان بۆ کۆمەڵگا دەکرد چۆکیان پێدابدرێت. وەک رۆژی ئەمڕۆمان، لە دەرەوەی هەموو ئەو دامەزراوانەی لە سەر ناوی ماف، یاسا، مرۆڤایەتی و دیموکراسی خزمەت بە کۆمەڵگا دەکەن داخران، بەر بە رێکخستنکردنی کۆمەڵگا گیرا، کۆمەڵگایان خستە ژێر گوشار و ستەمەوە. بە کورتی و پوختی فاسیزم لە کرێکارانەوە تا گوندنشینان، لە کوردانەوە تا عەلەویەکان، لە چەپەکانەوە تا هەموانی کردە ئامانج و ویستی کە هەموو بەشەکانی بەرهەڵستکان بێدەنگ بکات و بیانخاتە ناو دۆخێکی بەوجۆرە کە چیتر نەتوانن سەرهەڵبرن و قسە بکەن. فاشیزمی ١٢ی ئەیول زیندانی ئامەد، گۆری بۆ ئەشکەنجەخانەی لە خۆنامۆبوون. بەرخودانی ئەفسانەیی هاوڕێیانمان کەمال پیر، محەمەد خەیری دورموش، عاکیف یەڵماز و عەلی چیچەک بەرخودانێک لە دژی لەخۆنامۆبوون و خۆبەدەستەوەدانە.

فاشیست ئەردۆغان و باخچەلیش وەک کەنعان ئەڤرەن دەکەونە بەرنەفرەتی مێژوو

لەو کاتەوە، لەلای دەسەڵاتداریە فاشیستە قڕکەر، کۆلۆنیالیستەکان شتێکی ئەوتۆ نەگۆڕاوە. بۆیەوە نکۆڵیکردن لە گەلی کورد و قڕکردنی کوردان بگەیەننە ئەنجام، هێرش دەکەنە سەر ئەو بەرهەڵستکارانەی بە مەترسی بۆ سەر خۆیانی دادەنێن و دەیانەوێت لەناویان ببەن، هەموو ناوەندەکانی بەرخودان لەناو ببەن. پێداگری لەسەر ئەو سیاسەتە بنچینەییەیان دەکەنەوە. ئەوەی کە گۆڕدراوە قڕکردنە، شێوازەکانی کۆمەڵکوژی زیادیان کردووە و تا رۆژی ئەمرۆ گەیشتووە. فاشیزمیش وەک پێشوو، بە سیاسەتی قڕکردنی کولتوری و جەستەیی هەوڵ دەدات ئەوەی دەتوانێت چۆک بە ئیرادەی دابدات، چۆکی پێدادەدات، ئەوەشی ناتوانێت چۆکی پێدابدات، دەیخاتە زیندانەوە و رووبەڕووی ئەشکەنجە و ترساندنی دەکاتەوە. بەڵام وەک چۆن فاشیزمی قڕکەر، کۆلۆنیایست بە ئیرادەی چالاکوانانی رۆژووی مردن لە زیندانی ئامەد تێکشکێندرا و هێڵێکی بەرخودان بەدەستهێنرا، هەڵمەتی 'ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، چارەسەری بۆ پرسی کورد' بە دڵنیاییەوە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە تێکدەشکێنێت و تورکیای دیموکراتیک و ئازاد دەخوڵقێنێت. هەر کە فاشیزم تێکبشکێندرێت هێزەکانی دیموکراسی و یەکێتی گەلان بەهێز دەبن و فاشیست ئەردۆغان و باخچەلیش وەک کەنعان ئەڤرەن کە ئاکتەری سەرەکی کودەتای فاشیستی ١٢ی ئەیلول بوو، ناتوانن لە نەفرەتی مێژووی مۆدێرنیتەی دیموکراتی گەلان قوتاریان بێت.

وەرن بە رۆحی تێکۆشانی ١٤ی تەمووز تا لەناوبردنی فاشیزم پەرەبەتێکۆشان بدەین

رۆحی تێکۆشانی ١٤ی تەمووز هێڵی سەرکەوتنی گەلی کورد و گەلانە. رۆحی هاوڕێ کەمال پیر لە دەیگوت، 'من لە هێڵی ئەم بزوتنەوەدا سەرکەوتن دەبینم' رۆحی هاوبەشی گەلانە کە لە رۆژی ئەمرۆدا بە پێشەنگایەتی دۆستانمان، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە سەرتاسەری جیهان هەڵمەتی 'ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، چارەسەری بۆ پرسی کورد' دەستیپێکرا.

ئەمرۆ هاوڕییانمان بە رۆحی ١٤ی تەمووز لە زیندانەکانی کوردستان و تورکیا بۆ تێکشکاندنی پانەکانی فاشیزمی ئاکەپە و ەهەپە تێکۆشانێکی بێهاوتا بەڕێوەدەبەن. هاوڕێیانمان لە زیندانەکان لەگەڵ قۆناغی چالاکیەکان سەرباری هەموو گوشارەکان بە رۆحی ١٤ی تەمووز خۆڕاگری دەکەن و پێشەنگایەتی بۆ پرۆسەکە دەکەن. تا ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکرێت و پەیوەست بە بناغەیەکی دیموکراتیک پرسی کورد چارەسەر بکرێت، تێکۆشان بەردەوام دەبێت.

بەم بۆنەوە داوا لە هەموو گەلەکەمان، دۆستانمان و رای گشتیی دیموکراتیک دەکەین کە بە رۆحی تێکۆشانی ١٤ی تەمووز بە دەوری هەڵمەتی 'ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، چارەسەری بۆ پرسی کورد' یەکبگرن و تا لەناوبردنی فاشیزمی قڕکەر و تاڵانکار پەرە بەتێکۆشان بدەن و لە هەموو گۆڕەپانەکاندا دەست بە سەرهەڵدان بکەن".

هـ . ب