کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆز بانگەوازی بەشداری کردنی ئاهەنگی نەورۆز کرد

کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆز لە ئامەد ئاشکراکرا و بانگەواز لە هەمووکەسێک کرا بەشداری ئاهەنگی نەورۆز بکەن.

جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ لە ٨٩ ناوەند بە دروشمی "ڕێبەرێتی ئازادی کۆمەڵگەی دیموکراتیک" و "نەورۆز بۆ ئازادی کۆمەڵگە دیموکراتیک" پیرۆز دەکرێت. کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆزی ٢٠٢٥ لە دەروازەی مێردینی ناوچەی سوری ئامەد ئاشكرا کرا دەکرێت.

هاوسەرۆکی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە) بەدران ئۆزتورک، هاوسەرۆکانی گشتیی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) چیدەم کلیچگون ئۆچار و کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) باقر خان و چەندین نوێنەری ڕێکخراوی کۆمەلگەی مەدەنی بەشدار بوون. ڕاگەیاندراوی کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆز لە لایەن هاوسەرۆکی کەجەدە بەدران ئۆزتورکەوە خوێندرایەوە.

ڕاگەیاندراوەکەی کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆز بە ناونیشانی "نەورۆزی ڕێبەرێتی ئازاد و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە نەورۆز بۆ گەلی کورد ناوی بەرخۆدان و ئازادییە. هەرچەندە دەوڵەت هەوڵدەدەن ئەم واتا لە چوارچێوەیەکدا لە قاڵب بدەن، ڕاستی نەورۆزی بەرخۆدان و ئازادییە. گەلی کورد بە سەدان ساڵ تێکۆشانی خۆی لە ئاگری نەورۆزدا گەش کردوە، لەم ئاگرەدا بوون، بەرخۆدان و ئازادی خۆی نیشان داوە. نەورۆز ئەمڕۆ ئیفادەی بەهێزی ڕێپێوانی ئازادی گەلەکەمانە.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لە ٢٧ی شوبات ڕێبەری گەلان بۆ بونیاتنانی ژیانێکی هاوبەش و ئاشتیی شکۆمەندانە، دیسان بانگەوازێکی مێژووی و بەهێزی کرد. ئەم بانگەوازییەی ڕێبەری گەلان لەگەڵ حەقیقەتی ئازادی نەورۆز بکەین بە یەک و جارێکی دیکە نیشانی بدەین کە دەتوانین پێکەوە ژیانی ئازاد و یەکسان بونیاتبنێین."

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەکراوە نەورۆزی ئەمساڵ بە دروشمی ڕێبەرێتی ئازاد کۆمەلگەی دیموکراتیک پیرۆز دەکەین و گوترا: "نەورۆزی ئەمساڵ نەورۆزی پاراستنی ئیرادەی ئازاد و ئاشتیی ڕێبەری گەلان بەڕێز ئۆجالانە. بۆ ئەوەی نکۆڵیکردنی گەلان کۆتایی پێ بێت، کۆتایی بە سیاسەتی چەوساندنەوە بێت و کۆمەڵگەی دیموکرایک بونیاتبنرێت، ڕێبەری گەلان بەرپرسیارێتییەکی مێژووی گرتە ئەستۆی خۆی. بۆ ئەوەی بتوانێت ئەم بەرپرسیارێتییە مێژووییە جێبەجێ بکات، پێویستە دەستبەجێ ئازادی فیزیکی و هەلومەرجی تێکۆشانی ئازادی ڕێبەری گەلان مسۆگەر بکرێت.

ئەم بانگەوازییەی ژیانێکی دادپەروەرانە و یەکسانی گەلان، باوەڕییەکان، ژنان، گەنجان، منداڵان، ڕەنجدەران دەبیت بە ڕەنج و تێکۆشانی هەمووکەسێک بەرز بکرێتەوە. ئازادی و شۆڕشی ژنان بە تێکۆشانی ڕوناهییەکان، زەکییەکان، بێریڤانەکان ژیاوەتەوە، ئەمڕۆش بە فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی بوو بە ئاگری نەورۆز. تێکۆشانی ژنان لە دژی سیاسەتی داگیرکەر، شەڕی تایبەت، لە دژی دەسەڵاتداری پیاوسالاری و دەوڵەت-نەتەوە لە بنیاتنانی ئاشتیی و کۆمەلگەی دیموکراتیکدا بەرپرسیارێتییەکی گەورە لە ئەستۆی خۆی دەگرێت، بە کۆمەڵگەییکردنی ئاشتیی ڕێکخستن دەکات و دەیپارێزێت."

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی شۆڕشی ڕۆژئاوا ڕوناکی ئەمڕۆی ڕۆحی ئازادی نەورۆزە و گوترا: "سیستەمی دیموکراتیک لە ڕۆژئاوا بونیاتنرا، کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دیموکراتیک لەسەر بنەمای ئازادی ژنان و یەکسانی ئازادی گەلان بونیاتنرا. سیستەمی ڕۆژئاوا وەک نەورۆز سیمبولی بەرخۆدانە. جەوهەری نەورۆز ئیرادەی گەلانی ژیانی هاوبەش، ئازاد و یەکسانە. نەورۆز ئیفادەی زمان، ڕەنگ، باوەڕیی جیاوازە لەسەر ژیانێکی یەکسان و هاوبەش کۆدەبنەوە. ئەمڕۆ ڕێگەی زۆر بەهێز؛ باوەشکردنە بەو بەهایانە، فراوانکردنی تێکۆشانی ڕێکخراوەیی، بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و مسۆگەرکردنی یەکێتی نەتەوەیی."

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە گەلی کورد وەک لە کوردستان لە هەموو جیهان لە تێکۆشان بەردەوامە و هەمووکات بووە بە سیمبولی بەرخۆدان و هاتووە: "نەورۆزی ٢٠٢٥ دەبێت بە قۆناغی مەزنکردنی بەرخۆدان و ئازادی، کۆمەڵگەی دیموکراتیک بونیاتدەنێت و تێکۆشان بەرەوپێش دەچێت. ئاگری نەورۆز بە ڕۆحی یەکێتی نەتەوەیی، بە دەنگی بەرزکردنەوەی ئازادی جەستەیی ڕێبەر گەلان و تێکۆشانی هەمیشەیبوونی شۆڕشی ڕۆژئاوا گەشتر دەبێت.

نەورۆز لە ڕێبەری گەلان پیرۆز دەکەین کە هەوڵدەدات نەورۆز بە پڕۆسەیەکی وەها ماندار پێشوازی لێ بکات و هیوادارین گەل بە جۆش و خرۆشەوە نەورۆز کۆببنەوە. نەورۆز لە گەنجان، ژنان، تێکۆشەران و هەموو گەلەکەمان پیرۆز دەکەین. نەورۆز گۆڕەپانی زۆر بەهێزی تێکۆشانە. بە ڕۆحی ئازادی نەورۆز لە هەموو گەلەکەمان پیرۆز دەکەین. نەورۆز پیرۆز بێت."