کۆن-مەد: بە بەرخۆدانی هەمیشەیی گۆشەگیریی دەشکێنین، ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین

کۆن-مەد داوای بەشداری لە چالاکییەکان کرد کە لە ساڵیادی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیدا لە شارەکانی ئەڵمانیا بەڕێوە دەبرێن.

کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵگاکانی کوردستان لە ئەڵمانیا KON-MED)) بەبۆنەی 23هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی سەر ڕێبەر گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

کۆن – مەد ڕایگەیاند، کە گەلی کورد لە هەموو شوێنێک بە بەرخۆدانێکی بەهێزەوە دەتوانێت لە شکستەکانی هێزە پیلانگێڕەکان نزیک ببێتەوە و وتی"هەرچی پێویست بێت بۆ ئازادی ڕێبەرەکەمان ئەنجامی دەدەین"

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: گەلی کورد چیتر ناتوانێت بەرگەی سیستمی ئیمرالی بگرێت و وتی:"تێکۆشانی ئێمە بەردەوام دەبێت بۆ نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم ئازادی ڕێبەرەکەمان و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی رێبەرەکەمان"

لە ڕاگەیەندراوەکەدا بانگەوازیی بەشداربوون لە چالاکییەکاندا کرد کە بە دروشمی "ئازادی سەردەکەوێت، ئازادی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، ئازادی لە ئێستادا" لە 9ی تشرینی یەکەمدا دەستپێ دەکەن.

بەرنامەی چالاکییەکان کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچن ەم شێوەیەیە:

Berlin

Breitscheidplatz

Time: 16:00

 

Düsseldorf

DGB Haus

Time: 14:30

 

Hamburg

Gänsemarkt

Time: 15:00

 

Darmstadt

Caroline Platz

Time: 14:00

 

Hannover

Opernplatz

Time: 14:00

 

Saabrücken

Europa Galerie

Time:  15:00

 

Freiburg

Platz der alten Synagog

Time: 16:00

 

Münih

Georg-Freundorfer Platz

Time: 17:00

 

Stutgart

Lautenschlager str.

Time: 15:30

ف.ق