کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵگەی کوردستانیان لە ئەڵمانیا (کۆن-مەد) بە بڵاوکردنەوەى ڕاگەیاندراوێک ناڕەزایەتی لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک نیشاندا و داوای لە کوردستانیان و دۆستەکانیان کرد ئەمڕۆ لە ئەڵمانیا بڕژێنە سەر شەقامەکان.
راگەیاندراوەکەی کۆن مەد و بەرنامەی چالاکییەکان، کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت بەمشیوەیەیە:
"دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە بە سیاسەتی قڕکردن و پاکتاوکاری کوردستان داگیر دەکات و هێرشەکانی دژ بە گەلی کورد بەردەوامە. دەیەوێت بەو هێرشانەش گەلی کورد ناسەقامگیر و بێ پێگە بکات و دەستکەوتەکانی لەناوببات.
دەوڵەتی تورک بە هاوکاری پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و بە پشتیوانی هێزە نێونەتەوەییەکان دەیەوێت ئەنجامێک بەدەست بهێنێت. لە دژی فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە لە هەموو دەڤەرێکدا گەلەکەمان لە نەورۆزی ٢٠٢٢دا ڕاپەڕین و گەورەترین وەڵامیان دایەوە. داگیرکەران نەیانتوانی بەرهەڵستی بکەن و خۆیان لە بەرامبەریدا رابگرن، بۆیە سەرەتا هێرشیان کردە سەر زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکاندا و کۆمەڵکوژیان کرد. ئێستا هێرش دەکەنە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و دەیانەوێت بەرخۆدانی گەریلا تێکبشکێنن.
لە دژی هەموو ئەو هێرشانە گەریلاکانی ئازادی، کە تاکە هیوای گەلی کوردن لە هەر چوار پارچەی کوردستان بەرخۆدانی ئەفسانەوەی و قارەمانەنە دەکەن و گەلی کوردستان و دەستکەوتەکانیان دەپارێزن. دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەو هێرشە داگیرکارییە نائەخلاقییانەدا گوندەکان بۆردوومان دەکات و کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات. بە هێرشە ئاسمانی و وشکانیەکانی ئێستا دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر جارێکی دیکە یاسا نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکات و تاوانی شەڕ دەکات.
گەلی کورد لە دژی ئەو هێرشانە پشتیوانی لە ڕۆڵەکانی خۆی دەکات و لە دژی داگیرکاری، شەڕی پاکتاوکاری و خیانەتی پارتی لە هەموو ناوچەیەکدا بەبێ ڕاوەستان و پسانەوە بەرەنگاری و بەرخودان دەکەن.
لەسەر ئەم بنەمایە بەناوی کۆن مەد-ەوە داوا لە گەلەکەمان لە ئەڵمانیا و هەموو هەڤاڵانمان دەکەین کە دژی شەڕن بەشداری لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ ١٨ی نیسان بە ڕۆحی خۆ تەیارکردنی هەمەلایەنەوە بکەن.
کات و شوێنی چالاکییەکان:
Köln, Li pêşiya Dêra Domê, Saet: 17.00
Düsseldorf, HBF, Saet: 17.00
Bielefeld , HBF, Saet: 17.00
Dortmund, HBF, Saet: 17.00
Duisburg, HBF, Saet: 17.00
Osnabrück, HBF, Saet: 17.00
Bonn, Münsterplatz, Saet: 17.00
Leipzig, HBF (Willi Brand Platz), Saet: 18.00
Berlin, Alexanderplatz, Saet: 14.00
Dresden, Albert Platz, Saet:18.00
Halle, Marktplatz, Saet:18.00
Magdeburg, HBF, Saet:18.00
Hamburg, Jungfernstig, Saet: 18.00
Kasel, König Platz, Saet: 17.00
Hannover, HBF, Saet: 18.00
Kiel, HBF - Saet: 18.00
Stuttgart, Lautenschlager Str., Saet: 15.00
Freiburg, Platz der Alten Synagog, Saet: 15.00
München, Karlsplatz Stachus, Saet: 15.00
Frankfurt, Bockenheimerwarte, Saet: 15.30
Saarbrücken, Europa galeri, Saet: 15.00
Gießen, Kirchenplatz, Saet: 17.00
Mannheim, Paradeplatz, Saet: 16.00
ژ.ت