کۆن- مەد لەدژی هێرشی تورک بە چەکی کیمایی بانگەوازی بۆ ئەنجامدانی چالاکیەکان کرد
کۆنفیدراسیۆنی کۆمەلگاکانی کوردستان لە ئەڵمانیا (کۆن – مەد) داوای لە گەلی کورد کرد بڕژێنە نێو شەقامەکان و هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی شەرمەزار بکەن.
کۆنفیدراسیۆنی کۆمەلگاکانی کوردستان لە ئەڵمانیا (کۆن – مەد) داوای لە گەلی کورد کرد بڕژێنە نێو شەقامەکان و هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی شەرمەزار بکەن.
دوای ئەوەی هەپەگە ناسنامەی ١٧ گەریلای ئاشکرا کرد کە بە چەکی کیمیایی شەهیدکراون، هاوسەرۆکانی کۆن – مەد جانگەوازیان بۆ چالاکیەکان کرد.
لە راگەیەنراوەکەی کۆن – مەددا هاتووە، " هێرشی دەوڵەتی تورک لەسەر باشوری کوردستان بەردەوامە. لە هێرشەکاندا کە بۆ قڕکردنی کورد و تەسفیەکردنی تەڤگەری ئازادی کورد ئەنجام دەدرێن، بە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی هەموو تاوانەکانی جەنگی ئەنجام دەدرێن. دەوڵەتی تورک بە ئەنقەست چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت. لە هێرشەکانی ئەم دواییەدا بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی ١٧ گەریلای ئازادی کوردستان شەهید بوون."
بەردەوامی راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:
" لەگەڵ ئەوەی کە کردەوەکان لە دەرەوەی مرۆڤایەتی و پێشێلکاری یاساکانی نێودەوڵەتیە لەلایەن دەوڵەتی تورک و بەشێکن لە تاوانە جەنگیەکان، بەڵام رێکخراوە نێودەوڵەتیە پەیوەندیدارەکان خۆیان بێدەنگ دەکەن. ئەم بێدەنگیە بە واتای هاوکاریکردنی کۆمەڵکوژیەکان دێت.
ئێمە بانگ لە دەزگا نێودەوڵەتیەکان دەکەین، ئیدی پشتگیری لە سیاسەتی قڕکەر و نەژادپەرستی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەلەکەمان و هێزەکانی ئازادی نەکەن. نەبنە هاوبەشی ئەم تاوانەی کە لەدژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدرێت!
لەدژی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بۆ خاوەنداریکردن لە گەریلاکانی ئازادی کە بە قاڕەمانی بەرخۆدان دەکەن، بانگەوازیمان ئەمەیە.
لەسەر ئەم بناغەیە داوا لە کوردستانیان و دۆستەکانیان دەکەین کە برژێنە نێو شەقامەکان و نارەزایەتی دەرببڕن."
ف.ق