کۆنفرانسەکەی ژنێڤ کۆتایی هات: پێویستە عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت
لە کۆنفرانسەکەی ژنێڤ تیشکخرایە سەر هاوکاری هێزە نێونەتەوەییەکان لە بنیاتنان و بەڕێوەبردنی سیستەمی ئەشکەنجەت ئیمراڵی و گوتیان "دەرگای ئیمراڵی بە بەرخۆدان و تێکۆشانی هاوبەش دەکرێتەوە".
لە کۆنفرانسەکەی ژنێڤ تیشکخرایە سەر هاوکاری هێزە نێونەتەوەییەکان لە بنیاتنان و بەڕێوەبردنی سیستەمی ئەشکەنجەت ئیمراڵی و گوتیان "دەرگای ئیمراڵی بە بەرخۆدان و تێکۆشانی هاوبەش دەکرێتەوە".
دانیشتنی سێیەمی کۆنفرانسەکە، بە بەشداری پارێزەری نوسینگەی یاسایی سەدە، ڕازیە ئۆزتورک، پارێزەر لە نووسینگەی ژنێڤ، ئۆلیڤەر پیتەر، پارێزەری ڕێبەر گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، مەحمود شاکار، بە ناونیشانەکانی "عەبدوڵا ئۆجالان و سیستەمی ئیمراڵی" و "مێژووی زیندانی ئۆجالان و پارادایمەکەی" و "سیستەمی ئیمراڵی و گۆشەگیری". ئەنجامدرا.
شاکار: هێزە نێونەتەوەییەکان سیستەمی ئیمراڵیان بنیاتنا
شاکار تیشکی خستەسەر ڕۆڵی هێزە نێونەتەوەییەکان لە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و بەدیلگرتنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گوتی: "ئەوکاتەی عەبدوڵا ئۆجالان لە کینیا بوو، سیستەمی ئیمراڵی بنیاتنرا. واتە عەبدوڵا ئۆجالان زیندانی هێزە نێونەتەوەییەکان و پیلانگێڕانە، نەوەک تورکیا، ئێوەش ئەمەتان باسکرد".
هەروەها شاکار ئاماژەی بەوە کرد ئەوروپا و کۆنسەی ئەوروپا ڕۆڵیان هەبووە لە دامەزراندنی سیستەمی ئیمراڵی و گوتی: "دەتوانین بڵێین، ئەو هێزانەی ئیمراڵیان دامەزراند و ئەو هێزانەی پیلانگێڕیان ئەنجامدا، یەکن".
شاکار ڕایگەیاند سیستەمی ئیمراڵی لە کەسێتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرامبەر گەلی کورد ئەنجامدرا، گوتی: "بەم واتایە، بەبێ تێپەڕاندنی گۆشەگیری، ئەم سیاسەتە دژوارە لەسەر گەلی کورد بەردەوام دەبێت".
ڕازیە ئۆزتورک ئاماژەی بەوە کرد سەرەڕای هەموو بڕیار و پێشێلکارییەکان، ٣ ساڵە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە هەموو مافێک بێبەشە، سەرەڕای داواکاری پارێزەران زانیاری دەربارەی ڕووداوەکانی ئیمراڵیی نادرێت و گوتی: "سیستەمی ئیمراڵی کە لەسەر بێ یاسایی دامەزراوە، لە تەواوی جڤاک بڵاوبۆتەوە. ئێمە ئەمڕۆ کاریگەری گۆشەگیری ئیمراڵی لە تەواوی تورکیا دەبینین و هەستی پێ دەکەین".
هەروەها تیشکی خستەسەر گرنگی ناڕەزایەتییە نێونەتەوەیەکان و گوتی: "پێویستە تێکۆشانی بەهێزتر بکەین. گەنجان و ژنان، پێویستە هەمووان خاوەنداری لە پارادایمی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بکەن".
ئۆلیڤەر پیتەر ئاماژەی بەوە کرد کاتی پیلانگێڕی مناڵ بووە، ئەم ڕووداوەی لە هەواڵەکانەوە بیستووە ئەمەش بۆ هێزە نێونەتەوەییەکان شەرم و ڕیسوایی بوو. پاشان بەشێک لە کتێبی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی خوێندەوە.
پیتەر ڕایگەیاند بۆ شکاندنی بێدەنگی بەرامبەر کارە نامرۆڤایەتیەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، یەکگرتنی نێونەتەوەیی گرنگە و گوتی: "بە یەکگرتن و هەڵوێستمان دەتوانین ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان سەفەربەر بکەین و بێدەنگی بشکێنین".
پاشان تیشکی خستەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک، ڕایگەیاند پێویستە هەمووان فشار لە دەوڵەتی تورک بکەین کۆتایی بە پێشێلکارییە نایاساییەکان بهێنێت.
جەختی لەوە کردەوە، سیستەمی ئیمراڵی دەرخەری نەبوونی دیموکراسییە لە تورکیا گوتی: "وەک پارێزەرێک دەڵێم، پێویستە یاسایی نێونەتەوەیی لە ئیمراڵی بسەپێنرێت و عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت".
پاشان سیاسەتمەداری سویدی جێسیکا کارلکڤیست وەک ئەندامی "شاندی نێونەتەوەیی چارەسەری پرسی کورد و دژایەتی گۆشەگیری" کە بەم دواییانە چووە تورکیا قسەی کرد. جێسیکا بە ئۆنلاین بەشداری کرد و ڕایگەیاند پێویستە هەمووان لە گرنگی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێبگەن و گوتی: "بۆ بەدیهێنانی پارادایمی ئۆجالان و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی، پێویستە درێژە بە تێکۆشانمان بدەین".
پاشان کۆنفرانسەکە بە هەڵگرتنی پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بەرزکردنەوەی درووشمی "ئازادی بۆ ئۆجالان" کۆتایی هات.