کۆنفرانسی ڕێبەرێتی: ٢٥ ساڵە ئیمراڵی وەک تاقیگەیەک بەکاردێت
پارێزەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، عومەر گونەش لە کۆنفرانسی ڕێبەرێتی لە ستراسبۆرگ گوتی: "٢٥ ساڵە ئیمراڵی وەک تاقیگەیەک بەکاردێت".
پارێزەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، عومەر گونەش لە کۆنفرانسی ڕێبەرێتی لە ستراسبۆرگ گوتی: "٢٥ ساڵە ئیمراڵی وەک تاقیگەیەک بەکاردێت".
یەک لە پارێزەرانی نووسینگەی یاسای سەدە، عومەر گونەش لە "کۆنفرانسی ڕێبەرێتی" لە ستراسبۆرگ تیشکی خستەسەر پیلانگێڕی نێونەتەوەیی و گۆشەگیری ڕەها و تێکۆشانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
گونەش ڕایگەیاند مەزنترین ڕێبەری تەڤگەری کورد لە گۆشەیەکی تاکەکەسی ڕاگیراوە و لەپێناو ئەم ئامانجەدا دەوڵەتی تورک سیستەمێکی نوێی دامەزراندووە و ئەم سیستەمە لە دەستووردا جێی نابێتەوە.
گوتی: "لەوکاتەوەی لە حوزەیرانی ٢٠١٥ ـەوە یاسای سزا و جێبەجێکردنی سزای تورکیا کەوتە بواری جێبەجێکردنەو،ە ستاتۆیەکی نوێ درایە ئیمراڵی، دیسانەوە ناوی گۆڕدرا. لە ڕووی تیۆرییەوە سەر بە وەزارەتی دادە و وەک بەڕێز ئۆجالان گوتی "ئەم جێگەیە وەک تاقیگەیەک بەکاردێت". ئێستە لە جیهاندا زیندانی ئیمراڵی هاوشێوەی زیندانی گوانتانامۆ و دوورگەیەکە. بیرمەندە گرنگە پۆستمۆدێرنەکان بۆ هێشتنەوەی دەوڵەت لەژێر کۆنتڕۆڵ، لەسەر تیۆر و تێگەکان لێکۆڵینەوەیان کردووە و تێگەیان پێشخستووە بۆ ناسینی جڤاکی هاوچەرخ. زیندانی ئیمراڵی لە چوارچێوەی ئەم تیۆرەدایە. ئیمراڵی ٢٥ ساڵە وەک تاقیگەیەک بەکاردێت".