کۆنگرا گەل: لەدژی فاشیزمی دەوڵەتی تورک پێویستە هەموو کەسێک سەفەربەر ببێت
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرا گەل بانگەوازی لە هەموو کەسێک کرد کە لەدژی فاشیزمی دەوڵەتی سەفەربەر ببن.
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرا گەل بانگەوازی لە هەموو کەسێک کرد کە لەدژی فاشیزمی دەوڵەتی سەفەربەر ببن.
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرا گەل لەبارەی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆسەر رۆژئاوای کوردستان و باشوری کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:
" لە راگەیاندنەکاندا ئاشکرا بوو کە حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە بەر لە هێرشەکان زانیاری بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و روسیا دابوو. ئەو هێزانەش بەرپرسیاری هێرشەکەیان دەکەوێتە ئەستۆ. واتە هاوبەشی تاوانە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکن.
هێرشەکانی دوێنی شەو بە شێوەیەکی ئاشکرا پیشانی دەدات کە کۆمەڵکوژی تەقسیم بۆ بیانویەک کە هێرشی ئاسمانی ئەنجام بدەن، لەلایەن حکومەتی ئاکەپە و مەهەپەوە پیلانی بۆدارێژراوە. بەم پلانە قێزەونە دەیانەوێت زەمینەی هێرشکردن بۆ سەر رۆژئاوا ئامادە بکەن. بەڵام پلانەکانیان سەرنەکەوتووە و کەس متمانە و باوەڕی پێناکات.
بەم شێوەیە جارێکی دیکە ئاشکرا بوو کە حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە بەڕێوەبەرێکی فاشیستی دەست خوێناویە ژە بۆ ئەوەی لەسەر دەسەڵات بمێنێتەوە، دۆخی وڵاتەکەی تێکدەدات، کەسی مەدەنی و منداڵ دەکوژێت.
هێرشەکانی سەر رۆژئاوا بۆ راگرتنی هەڵوەشاندنی فاشیزمە. گەل و دۆستەکانمان پێویستە هەستنە سەرپێ. لەدژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە پێویستە هێزە دیموکراتەکانی تورکیا و دۆستە ئینتەرناسیۆنالیستەکانمان خاوەنداری لە شۆڕشی رۆژئاوا بکەن و بیپارێزن. هەروەک چۆن بە رۆحی کۆبانێ داعشیان تێکشکاند، بەو شێوەیە سەرۆکی داعش کە ئەردۆغانە تێکبشکێنن.
فاشیزم تەنیا بە بەرخۆدانی گەل دەتوانرێت هەڵبوەشێندرێت. ئێستا کاتی هەڵوەشاندنی فاشیزمە. ئەرک و بەرپرسیاری دەکەوێت سەر شانی هەموومان کە نیشانی دۆست و دۆژمنەکانمان بدەین کە چی گەل و بزوتنەوەیەکی خۆڕاگرین."
ف.ق