کۆنگرەی گەل: نابێت هیچ شتێک لەبەرانبەر بەشداربوون لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کلتورکی رێگر بێت

هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل ڕایگەیاند کە "نابێت هیچ هۆکارێک ببێتە ڕێگر لەبەردەم بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کلتوری کوردی کە ڕۆژی شەممە لە شاری لاندگرافی هۆڵەندا بەڕێوەدەچێت.

ئەنجوومەنی هاوسەرۆكی كۆنگرەی گەل راگەیەنراوێکی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، "فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کەلتوری كورد كە لە ئەوروپا بەڕێوەدەچێت، جێگەیەكی گرنگی لە ژیانی خەڵكی كوردستاندا هەیە. لە کاتێکدا هەموو فێستیڤاڵێک شوێنی گردبوونەوەیەکی کلتووری و کۆمەڵایەتییە بۆ گەلەکەمان کە لە ئەوروپا دەژین، لە لایەکی دیکەوە گردبوونەوەیەکی سیاسی زۆر گرنگە کە پەیامی کاتی 'خەباتی ئازادی' گەلەکەمان تێیدا دەدرێت. لەم ڕووەوە بەشداریکردن لەم فێستیڤاڵانە زۆر گرنگە”.

ئەم فێستیڤاڵە جێگەیەکی تایبەتی هەیە لە رووی قۆناغەکەوە

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"بە تایبەتی سییەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کلتوری كورد كە ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت، جێگەیەكی زۆر تایبەتی هەیە لەو پرۆسەیەی كە ئێمە تێیدا بەشدارین". ڕژێمی فاشیستی دەوڵەتی تورک سەد ساڵە لە قەیران و داڕماندایە. تەنانەت ئەگەر فاشیزم هەموو سەرچاوەکانی لە ناوەوە و دەرەوە کۆبکاتەوە بۆ وێرانکارییەکەی و زۆرترین دوژمنایەتی خۆی بەرامبەر بە گەلی کوردستان، ناتوانێت شکستەکانی بوەستێنێت.

یەکەم ئامانج کە فاشیزم هێرشی کردۆتە سەری ڕێبەر ئاپۆیە لە دوورگەی ئیمرالی. رێبەر ئاپۆ لە ناوەندی شەڕی تایبەتی تورک ئیمڕالی، ماوەی ٢٤ ساڵە هەموو چەمکەکانی شکاندنی ئیرادە و ملکەچی شکست پێهێناوە. فاشیزم لە بەرامبەر بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ بێدەسەڵاتە.

شەڕی سەدە

فاشیزمی ده‌وڵه‌تی تورک پێی وابوو به‌ وه‌به‌رهێنانی زۆر له‌ شه‌ڕی ته‌کنیکی دەگاتە ئامانج. سەرکەوتنی گەورەی 'خەباتی سەدە'ی گەریلاکانی کوردستان لە دژی شەڕی تەکنیکی، کە بە ئیرادەی ئاپۆیی ئەنجامدرا، جارێکی دیکە سەلماندی کە هیچ هێزێک ناتوانێت ئیرادەی گەلەکەمان بشکێنێت کە بۆ ئازادیی خۆی خەبات دەکات. گەریلای ئازادی کوردستان بۆتە ئومێدێک نەک تەنها بۆ گەلەکەمان، بەڵکو بۆ هەموو مرۆڤایەتی کە بە شێوەی نوێی شەڕی خۆیەوە ئازادی و دیموکراسی مسۆگەر دەکات. فاشیزم لە بەرامبەر بەرخۆدانی گەریلا بێدەسەڵات بووە.

ڕژێمی فاشیستی دەوڵەتی تورک کە لە دژی 'گەلی ئازاد، کوردە ئازادەکان' کە ڕێبەر ئاپۆ نوێنەرایەتی دەکات، شکستی هێناوە، بەڵام پەدەکە و بنەماڵەی بارزانی بەفریای دەکەون. بنەماڵەی بارزانی؛ کە هەموو سەروەت و سامانی وڵاتەکەی و گەلەکەی بەخشییە دەوڵەتی تورکی دوژمنی گەلی کورد، بۆ رزگارکردنی دەسەڵاتی خۆی، نوێنەرایەتی ئەو کۆیلە و خائین و هاوکارە کوردانە دەکات کە لەبەر ئەوەی متمانەیان بە گەلەکەیان نییە تەسلیمی دوژمن بوون. بەڵام ئێستا هەموو شتێک لەبارەی ئەم خیانەتەوە ڕوونە. بە تایبەت لەم دواییانەدا لە چوار پارچەی کوردستان سیاسەتی هاوکاریکردنیان ئاشکرا و ڕیسوا کران. بە واتایەکی تر، لەگەڵ ڕووخانی فاشیزمی دەوڵەتی تورک، خانەدانی بنەماڵەی بارزانیی هاوکاریشی دەڕوخێت.

لەم قۆناغەدا کە بۆ گەلەکەمان زۆر گرنگە، سییەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کلتوری کورد لە ١٧ی ئەیلول بە دروشمی 'کوردستان لە داگیرکاری و جینۆساید دەپارێزین، ڕێبەر ئۆجالان ئازاد دەکەین' بەڕێوەدەچێت. ئەو پەیامەی کە ئەم فێستیڤاڵە لە کاتی لەناوچوونی فاشیزم و خیانەتدا دەیداتە ڕای گشتی و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان، زۆر گرنگە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​پێویستە بەشداریکردن لە فێستیڤاڵەکە زۆر بەهێز بێت.

'بانگەوازی بۆ گەلەکەمان لە ئەوروپا'

ئێمە بانگەوازی گەلەکەمان دەکەین لە ئەوروپا؛

بۆ خێراکردنی ڕووخانی حکومەتی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە لە جینۆساید و موسڵمانە ساختەکان،

بۆ کۆتاییهێنان بە خیانەتی ئەو هاوکارانەی کە هەموو بەهاکانی گەلەکەمان بە دوژمن دەفرۆشن،

بەمەبەستی وەڵامدانەوەی گۆشەگیری و ئەشکەنجە و کۆمەڵکوژییەکانی ناو بەندیخانەکان، بۆ ئەو شەهیدانەی کە روفاتەکانیان لەنێو جانتا و گوێنیەکان رادەست دەکرێنەوە

بۆ وەڵامدانەوەی سووکایەتییەکان سەبارەت بە زمان و ناسنامە و بەها نەتەوەیی و کۆمەڵایەتییەکانی گەلەکەمان،

بۆ ئه وەی  وڵات و دامەزراوەکان ببیستن که دژی گەریلا چەکی کیمیایی و قەدەغەکراو بەکار دەهێنرێت و بێدەنگ نەبن.

بۆ کۆتاییهێنان بە کۆمەڵکوژی و هەراسانکردن و دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان و ژنان لە چوار پارچەی کوردستان،

بۆ وەڵامدانەوەی بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ و گەریلاکان، وەک کوردستانیانی دانیشتووی ئەوروپا،

هه‌موو لایه‌ك له‌ سییه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی رۆشنبیری كورد به‌ كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ دۆستەکانیان به‌شداری بكه‌ن.

با جگە لە مردن و نەخۆشی هیچ هۆکارێک نەبێت بۆ ئەوەی ڕێگریمان لێبکات لە بەشداریکردن لە فێستیڤاڵەکەدا”.

ف.ق