دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی-گەل لە بەیاننامەیەکی نووسراو بڵاویکردەوە و ئاماژەی بەوەدا " دەبێت لە چالاکیی ١٧ی شوبات بە شێوەیەکی کاریگەر پەیامی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بدرێتە گوێی ڕای گشتی ئەوروپا و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان.
بەیاننامەکە بەم شێوەیەیە:
"مانگرتنی بازنەییەی کە خۆڕاگرانی ئازادی لە زیندانەکانی کوردستان و تورکیا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەستیان پێکردووە، گەیشتە ٧١هەمین ڕۆژ". ئێمە سەری ڕێز بۆ ئەم چالاکییە پیرۆزەی ئازادیخوازان دادەنێین.
بەرخۆدانی زیندانان لە سەرەتای تێکۆشانی ئازادییەوە ڕۆڵێکی ستراتیژیی هەبووە. ئێمە لە کەسایەتی مەزڵوم دۆغان و فەرهات کورتای، ئەشرەف ئانیک، مەحموود زەنگین، نەجمە ئۆنەر، کە بە چوارکەسان ناسراوین، بەرخۆەدێرانی ڕۆژووی درێژی مردنی ١٤ی تەمموز، مەحەمەد خەیری دورموش، کەماڵ پیر، عاکیف یڵماز، عەلی چیچەک و پێشەنگانی چالاکیی 'ئێوە ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن' هالیت ئۆراڵ و ئایتەن کاپڵان بە ڕێزدارییەوە هەموو شەهیدان بەبیر دێنینەوە. لەم پرۆسە مێژووییەدا بەڵێن دەدەین لەسەر بنەمای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئامانجی هەموو شەهیدان پێک بێنین.
بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، ماوەیەکی زۆرە لە ستراسبۆرگ و کەمپی مەخموور و شەنگال ئیشکگریی دەورەیی بەردەوامە. بەهەمان ئامانج له ڕۆژئاوا و باکور و دەروەی وڵات چالاکی زۆر ئەنجام دران و بەردەوامە .
چالاکییەکان بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ بە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەریی سیاسی بۆ پرسی کورد' کە دۆستانی نێونەتەوەیی زیاتر لە ١٠٠ شوێنی جیهان بە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دەستیان پێکرد، گەیشتە ئاستێکی نوێ.
هەموو ئەو چالاکییانەی بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدراوە، زۆر مانادار و بەنرخن. بەڵام هێشتا بۆ لەناوبردنی فاشیزم بەس نین. هەر لەم قۆناغەدا تێکۆشانی بەرخۆدانی زیندانەکان ئەم واقیعەیان هەست پێکرد و سەرەڕای هەلومەرجی سەختی زیندان، بە ئەرکی مێژوویی خۆیان پەیوەست بوون بە پڕۆسەکەوە.
هێزە پیلانگێڕەکان و دەوڵەتی فاشیستی تورک دەیانەوێت دیل گرتن و گۆشەگیری ڕێبەر ئاپۆ کە ماوەی ٢٥ ساڵە بەردەوامە بۆ ئێمە ئاسایی بکەنەوە. بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە پێویستە هەنگاوێکی گەورە بەرەو پێشەوە بنرێت. هەڵمەتی ئازادیی کە لە لایەن دۆستانی گەلی کورد دەستی پێکرد، چالاکیی دەورەیی لە زیندانەکان، چالاکیی دادپەروەریی دایکان و چالاکییە دەست پێشخەرییەکانی گەریلا زەمینەی ئەم هەنگاوەی خوڵقاند. ئەم تابلۆیە ڕووخانی فاشیزمە.
بۆ لەناوبردنی فاشیزم، گەلەکەمان کە لە ئەوروپا، ڕۆڵێکی ستراتیژیی دەکەوێتە سەر شانیان. ئەم مانگرتنە ڕێگەیەکی بەهێزە بۆ پێشخستنی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی پرسی کورد' لە بواری کۆمەڵایەتیدا.
ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە باسی ئەو ئەرکە مێژووییە دەکرد بۆ گەلەکەمان کە لە ئەوروپا دەژی و هەمیشە بەڕێزەوە باسی دەکرد. ئێستا ئەو پرۆسەیەی ئێمە تێیداین خەریکە دێتە دی. گەلەکەمان کە لە ئەوروپا دەژی، لە پێناو بەرەوپێشبردنی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی بەهێز لە ئەوروپا، ڕۆڵی دەبێت لە لەناوبردنی فاشیزم و لە پلەی یەکەمدا دەبێتە وڵامدەری بەرخۆدانی گەریلا و زیندانیان.
بەشداریکردن لە ڕێپێوانی کۆڵن زۆر گرنگە. گەلەکەمان وەک لافاو بە جۆش و خرۆشەوە بڕژێتە مەیدانەکان و بەرپرسیارێتی لە پڕۆسەی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ لە کۆلن بگرنە ئەستۆی خۆیان. بەشداریکردنمان لە ڕێپێوان و گردبوونەوەی ١٧ی شوبات لە شاری کۆڵن یەکلاکەرەوەیە لە پەرەپێدانی پرۆسەکە.
بۆیە بۆ گەلەکەمان نابێت هیچ کار و ئەرکێک لە ڕێپێوانی ١٧ی شوبات بە گرنگتر بزانێ. پێویستە گەلەکەمان بە بەشداری بەهەیبەتی خۆی پەیامی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' بداتە گوێی ڕای گشتی ئەوروپا و دامەزراوە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان.
لەسەر ئەم بنەمایە بە گەل و دۆستمان دەڵێین؛ با بە جۆش و خرۆشەوە پڕۆسەی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە ١٧ی شوبات لە شاری کۆڵن پێکەوە لە مێژوودا بنووسینەوە.