کۆنگرەی گەل: ساڵی ٢٠٢٤ ببێتە ساڵێکی گرنگی تێکۆشان

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل بەبۆنەی ساڵی نوێوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و گوتی: " لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە هەموو گۆڕەپانەکانی تێکۆشاندا بە ئامانجی ئازادی جەستەی سەرۆک ئاپۆ بەرخۆدان گەشەبکات".

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل ڕوداوەکانی ساڵی ٢٠١٣ی نرخاند و داوی فراوانکردنی تێکۆشانی کرد و دیارکرد کە ساڵی ٢٠٢٤ ببێتە ساڵی تێکۆشان.

پەیامەکەی بەم شێوەیە:

"ساڵی نوێ لە سەرەتادا لە ڕێبەر ئاپۆ، لە هەموو هەڤاڵانی ئێمە کە لە زیندانەکاندا لەبەرخۆداندان، لە گەریلاکانی ئازادی، لە گەلی ئێمە کە لەدەرەوە و ناوەی کوردستان دەژین  پیرۆزبێ و هیوا دەخوازین ببێتە هۆکاری پێشکەوتنی سیستەمی جڤاکی ئیکۆلۆژیک و دیموکراتیک لەسەر بناغەی ئازادیخوازی ژن.

ئێمە لەکەسێتی هەڤاڵانمان ڕۆژهات و ئەرداڵدا شەهیدانی ساڵی ٢٠٢٣ی ئافراندنی پاشەڕۆژی ئازاد، بە ڕێز و سوپاسەوە یاد دەکەینەوە. لە سەر بناغەی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دووبارە بەڵێنی بەجێگەیاندنی ئامانجەکانیان دەدەین.

ڕێبەر ئاپۆ ٣٤ مانگە لەژێر گۆشەگیریەکی تونددایە. لەبەر ئەوە ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی بەئامانجی ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە لە گۆڕەپانی تێکۆشاندا بەردەوام دەبین.

سیاسەتی شەڕ کە لەلایەن ئاکەپە و مەهەپە ئەنجامدەردرێت، گەلێک کاریگەری خراپی لەسەر تورکیا داناوە، ئەمە لەساڵی ٢٠٢٣دا زیاتر دەرکەوت. بەهۆی ئەمەوە ئاڵۆزی و ناکۆکی لە ناو سیستەمی دەوڵەتدا ڕۆژبەڕۆژ زیاتردەبێت. کەرتبوونی هێزەکانی ئۆپۆزیسۆن هەنگاوی یەکەمی ئەم کارەیە.

مەزنترین ئامانجی ساڵی نوێ ئەوەیە کە ئێمە بە پێشکەوتنەکانی تێکۆشانی ئازادی ساڵی ٢٠٢٣ تێپەڕببین لەسەر بناغەی ڕوخاندنی سیستەمی فاشیست و چارەسەری پرسی کورد و کۆتایپێهێنانی گۆشەگیری ئیمراڵی.

پەیمانی کۆمەڵایەتی کە لەساڵی ٢٠٢٣دا لە لایەن شۆڕشی ڕۆژئاواوە دامەزرا، پیشاندەری ئاستی کۆنفیداڵیزمی دیموکراتیک و پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆیە.

بۆیە ساڵی ٢٠٢٤ بۆ پاشەڕۆژی دیموکراتیکی گەلی ئێمە و گەلانی هەرێمەکە دەبێتە ساڵێکی تێکۆشان و ساڵیکی ستراتیژی و گرنگ.

هیوا دەخوازین کە ساڵی ٢٠٢٤ بۆ گەلی ئێمە و گەلانی هەرێمەکە و هەموو مرۆڤایەتی ببیتە ساڵی دیموکراسی و ئازادی".