کەنەکە کۆبوونەوەی ساڵانەی بەڕێوەدەبات و کۆبوونەوەکە بۆ مێدیاکاران و دەزگاکانی راگەیاندن کراوە دەبێت

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) کۆبوونەوەی گشتیی ساڵانەی لە هۆڵندا بە بەشداریی حیزب و رێکخراوەکان و کەسایەتییەکان کوردستانییەکان بەڕێوەدەبات و کۆبوونەوەکەش بۆ مێدیاکاران و دەزگاکانی راگەیاندن کراوە دەبێت.

دەستەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بانگەوازێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردووەتەوە و لە بانگەوازەکەدا باس لە چۆنیەتیی پەیوەندیی بۆ ڕووماڵکردنی کۆبوونەکە و کات و شوێنی کراوە و هەروەها ئەجیندا و بەرنامەى کۆوبونەوە ساڵانەکەى خستووەتەڕوو.

دەقی  بانگەوازەکەى کەنەکە:

"بۆ میدیاکار و دەزگاکانی راگەیاندن

کۆبوونەوەی گشتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە رۆژانی 4،3،2ی مانگی 12ی2022 لە هۆڵەندا بەڕێوەدەچێت. لەو کۆبوونەوە ساڵانەدا هەموو ئەندامانی ك ن ك، نوێنەرانی پارت و رێکخراوە سیاسی و مەدەنییەکان و ژمارەیەک کەسایەتی کوردستانیی بانگهێشتکراون. کۆبوونەوەی گشتیی بە بەشداری هەموان و وەک هەمیشە دەبێتە کۆبوونەوەیەکی راوێژی نەتەوەیی و نیشتمانیی. بەشداربوان دیدو راوبۆچۆنی خۆیان لەسەر دۆخی کوردستان و ناوچەکە و جیهان ئاڵوگۆڕ دەکەن.

کۆبوونەوەی گشیی ك ن ك بۆ مێدیاکاران و دەزگاکانی راگەیاندن کراوەیە. ئەو کەناڵ و میدیایانەی خوازیاری بەشدار بوونن، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە هەتا ڕێ و شوێنی پێویستیان بۆ دابین بکەین.

هیوادارین جڤاتی گشتیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بە فراوانی رووماڵ بکرێت و بکەوێتە بەر دید و سەرنجی گەلو کوردستان. بەهیوای دیدارتانین.

بۆ زانیاری زیاتر

1. ناوەندی ك ن ك، ژمارە تەلەفۆن و ئیمایڵ لەسەرەوە نووسراوە.

2. رەفیق غەفور، 004797989320 واتسئاپ، ڤایبەر، سیگناڵ، تێلەگرام

ئادرێس:

Groepsaccommodatie Kasteel de Berckt

De Berckt 1, 5991 PD Baarlo, Netherlands

کارنامەی کۆبوونەوە

ئەم کارنامەیە پێشنیازە، بەپێی دۆخی دیوانی بەڕێوەبردن گۆڕانکاریی تێدا ئەکرێت.

رۆژی 1

 14.00   - کردنەوە

   - ئاخاوتنی ك ن ك

  - ئاخاوتن و پەیامی میوانان

 19.00  - پشووی نانخواردنی ئێوارە

رۆژی 2

 09.00  - بەردەوامبوونی ئاخاوتن

  - سوێندخواردنی ئەندامان

  - پێشکەشکردنی راپۆرتی کۆنسەی بەڕێوەبەریی ك ن ك

  - وتوێژ لەسەر راپۆری کۆنسەی بەڕێوەبەریی ك ن ك

13.00 پشووی نانخواردنی نیوەڕۆ

14.30 - بەردەوامیی وتووێژەکان

  - وتووێژ و پێشنیاز لەسەر پەیمان و پەیڕەوی ناوخۆی ك ن ك

  - وتووێژ لەسەر بەڵگەی ستراتیژی نەتەوەیی.

19.00  - پشووی نانخواردنی ئێوارە

رۆژی 3

9.00 – هەڵبژاردنی ئۆرگانەکانی ك ن ك

13.00 پشووی نانخواردنی نیوەڕۆ

14.30 – خاڵی سەربەست

16.00 کۆتایی

ژ.ت