کەنەکە پیرۆزبایی لە بافڵ تاڵەبانی دەکات

بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی یەنەکە، کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) پیرۆزبایی لە بافڵ تاڵەبانی دەکات.

یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان (یەنەکە) لە ٢٧ ی ئەیلول لە سلێمانی کۆنگرەی پێنجەمی خۆی بەست. لە دەنگدانی کۆنگرەدا، بافڵ تاڵەبانی وەک سەرۆکی (یەنەکە) هەڵبژێردرایەوە. بەم بۆنەیەوە، کەنەکە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی کرد.

پەیامی کەنەکە بەم جۆرەیە:

" کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (یەنەکە) بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات و جارێکی دیکە بەڕێزت وەک سەرۆکی یەنەکە هەڵبژێردرایتەوە. لەم کاتەدا کە ڕووداوە گرنگەکان لە کوردستان و هەرێمەکەدا ڕوودەدەن، بەستنی کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو و پلاندانان بۆ کارەکان، بۆ دەستکەوتەکانی کوردستان کارێکی زۆر گرنگ بوو. ئێمە بەم هەنگاوە سەرکەوتووە زۆر دڵخۆشین و هیوادارین یەنەکە هەمیشە لە کار و خەباتە کوردستانییەکانی سەرکەوتوو بێت. بەم بۆنەیەوە لە دڵەوە پیرۆزبایتان لێ دەکەین بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەک سەرۆکی یەنەکە، هەروەها پیرۆزبایی لەو کەسێتییانە دەکەین بۆ بەڕێوەبردنی یەنەکە هەڵبژێردراون و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین".