'کتێبخانەى ڕێبەرایەتی' لە شاری تۆلۆسی فەرانسە بوو
لە ٢٢هەمین ساڵی پیلانگێڕێی نێونەتەوەیی لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، کتێبخانەى گەڕۆکی عەبدوڵا ئۆجالان کرایەوە و لە شاری تۆلۆسی فەرانسە بۆ خەڵک نمایش کرا.
لە ٢٢هەمین ساڵی پیلانگێڕێی نێونەتەوەیی لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، کتێبخانەى گەڕۆکی عەبدوڵا ئۆجالان کرایەوە و لە شاری تۆلۆسی فەرانسە بۆ خەڵک نمایش کرا.
چالاکی کتێبخانەی گەڕۆکی کە لە سەری ' ئازادی بۆ ئۆجالان' نووسراوە ١٤ی شوبات لە مارسێلیا دەستیپێکردووە.
کتێبخانەی رێبەڕایەتی گەیشتە شاری تۆلۆسی باشووری فەرانسا. پێشتر کتێبخانەکە سەردانی نێجە، دراگۆێنان، مارێگنانە و مۆنپۆلیەی کردبووە و خەڵک پێشوازییەکی باشیان کردبوو.
کتێبخانەی گەڕۆک کاتژمێر ١١:٠٠ گەیشتە تۆلۆس. لە کتێبخانەکەدا کە لە مەیدانی شارەکەدا جێگیر بوو دەربارەی گەلەکۆمەی ١٥ی شوبات و گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕای گشتی ئاگادار کرایەوە.
لە چالاکییەکەدا هەروەها بۆ کەمپەینی' ١٠٠ هۆکار بۆ دادگایی کردنی دیکتاتۆر' واژۆ کۆکرایەوە.
لە چالاکییەکەدا کتێبەکانی ئۆجالان نمایشکرا، نوێنەرانی پارتی کۆمۆنیستی فەرنسا، ڕێپێوانی ژنی جیهانی و پارتی ئانتی کاپیتالیست ئامادە بوون.
کتێبخانەی سەرۆکایەتی دواتر سەردانی بۆردۆ دەکات.
ک-ش