کتێبخانەی گەڕۆکی ڕێبەری گەلی کورد لە دارمستاد-ی ئەڵمانیایە

کتێبخانەی گەڕۆکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری دارمستاد-ی ئەڵمانیایە. کتێبخانەکە ڕۆژی پێنجشەممە دەڕواتە شاری ئاشافەنبوورگ.

گەشتی "کتێبەخانەى رێبەرایەتی" بۆ ئاشناکردنی رای گشتیی ئەوروپا بە پارادیگمای عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەردەوامیی هەیە.

کتێبخانەی گەڕۆک کە ئامانجی ئەوەیە تیشک بخاتە سەر گۆشەگیری قوورس لە سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هەر ڕۆژە لە شارێکە، ئەمڕۆ لە شاری دارمستادی ئەڵمنیایە.

کتێبخانەکە لە لایەن ناوندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک-ی دارمستاد پێشوازی لێکرا و لە مەیدانی لوویزەرن پلاتزێ جێگیر کرا، کتێب و پارادیگمای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی بڵاوکردەوە.

هەروەها ئەو کەسانەی کە سەردانی کتێبخانەکەیان کرد لەسەر گۆشەگیری ئاگارادر کرانەوە.

ک-ش