"کتێبەخانەى رێبەرایەتی" لە بروکسل بوو

گەشتی "کتێبەخانەى رێبەرایەتی" بۆ ئاشناکردنی رای گشتیی ئەوروپا بە پارادیگمای عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەردەوامیی هەیە.

لە شاری بروکسلی پایتەختی بەلجیکا "کتێبخانەى رێبەرایەتی" دەستی بە گەشتەکانی کرد.

"کتێبخانەى رێبەرایەتی" لە بەردەم پەرلەمانی ئەوروپا و ئەنجوومەنی ئەوروپا بۆ ماوەى ٢ کاتژمێر راوەستا و کتێب و برۆشور و زانیاریی بڵاوکردەوە.

لە وتەکانی ئەو چالاکییەدا گۆشەگیریی سەر ئۆجالان لە ئیمراڵی ئیدانە کرا.

ژ.ت