کتێبخانەی سەرۆکایەتی لە بیلەفێڵدی ئەڵمانیا بوو

گەشتی "کتێبەخانەى رێبەرایەتی" بۆ ئاشناکردنی رای گشتیی ئەوروپا بە پارادیگمای عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەردەوامیی هەیە.

کتێبخانەکە ئەمڕۆ لە شاری بیلەفیڵدی ئەڵمانیایە. ' کتێبخانەی رێبەرایەتی' کە ماوەی یەک هەفتەیە بەهەموو ئەورووپادا دەگەڕێت، لە گەلێک شاری ئەڵمانیا فکر و پارادیگمای ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالانیان بە خەڵک ناساند.

لە کاتژمێر ١٢:٠٠ لە بیلەفیڵد میتینگ دەستیپێکرد. چالاکوانان چادر و ئۆتۆمبیلەکانیان بە وێنەی رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان ڕازاندەوە و ستاندێکیان دامەزراند، لە سەر پارادیگمای ڕێبەری گەلی کورد ، گۆشەگیری و پاکتاوی سیاسی لە کوردستان قسەکرا.

چالاکوانان باسیان لە سەرکۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و گەلێک کتێب و برووشوور-یان بڵاوکردەوە.

هاوکات چالاکوانان یەکێتی ژنانی کورد لە چوارچێوەی کەمپەینی' ١٠٠ هۆکار بۆ دادگایی کردنی دیکتاتۆر' واژۆیان کۆکردەوە.

میتینگەکە بە درووشم و گۆڤەند کۆتایی هات.

ک-ش