کتێبخانەی ئۆجالان لە هێلسێنکی فینلەند

لە چوارچێوەی کەمپەینی" کات کاتی ئازادی ئۆجالانە" کتێبخانەی گەڕۆک کە لە کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێکهاتووە، لە شاری هەڵسێنکی وڵاتی فینلەند دەگەڕێت.

لە شاری هەڵسەنکی پایتەختی فینلەند، لە چوارچێوەی کەمپەینی " ئیتر کاتی هاتووە، ئازادی بۆ ئۆجالان"  کتێبخانەی گەڕۆکی ڕێبەرایەتی کە لە کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێکهاتووە بە ناوشاردا دەگەڕێت.

کتێبخانەی گەڕۆک ئەم ئێوارەیە سەردانی کتێبخانەی هەڵسەنکی دەکات و چەندین کتێب خەڵاتی کتێبخانەی گشتیی ئەو شارە دەکات.

گەشتی کتێبخانەی گەڕۆکی ڕێبەرایەتی لە ناو خەڵکدا پێشوازی بەرچاوی لێدەکرێت.

ک-ش