کوردانی دانیمارک پشتگیری لەم کاندیدانە بۆ هەڵبژاردنی گشتی دەکەن
ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک لە دانیمارک ئاشکرای کرد کە لە هەڵبژاردنی گشتی ١ی تشرینی دووەمدا پشتگیری لە کام کاندیدەکان دەکەن.
ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک لە دانیمارک ئاشکرای کرد کە لە هەڵبژاردنی گشتی ١ی تشرینی دووەمدا پشتگیری لە کام کاندیدەکان دەکەن.
ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد (نەجەدەکە) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، کوردان لە گلادسااخ، هۆژ تاسروپ، ئەلبەرتسلەند، ئیسۆژ، برۆندبی، ڤالینسبەک، هڤیدۆر، هیرلیڤ، بەلیروپ، لاینگبای، گلۆسترئپ، گەنتۆفتی پشتگیری لە سیردال بینلی یاریدەدەری سەرۆکی پارتی گەلی سۆسیالیست دەکەن.
نەجەدەکە رایگەیاند کە لەو هەرێمانەی کە کوردێکی زۆری لێیە، دەنگدان یەکلایکەرەوە دەبێت، بۆیەش داوا لە هەموو کوردان کرد کە بەرپرسیاری خۆی جێبەجێ بکەن.
نەجەدەکە رایگەیاند کە کوردانی شارەکانی هوسەم، تینگبێرگ، تارنبای، دراگۆر، ڤالبای، ئاماگار، فریدیراکبێرگ، ئۆستیربرۆ، ڤیستیربرۆ، بیسپبێرگ و نۆریبرۆ، پشتگیری لە ئیبراهیم بەنلی کاندیدی پارتی ئینهیدسلیستن دەکەن.
نەجەدەکە رایگەیاند کە لە کۆپنهاگنیش پشتگیری لە نەجلا باران دەکەن.
ف.ق