کوردانی سویسرا دەچنە پاریس

لە سویسرا کارەکان بۆ گردبوونەوەی ناوەندی ٦ ی کانوونی دووەم لە پاریس بەردەوامە. پاسەکان لە ٥ ی کانوونی دووەمەوە لە چەند شارێکەوە بەڕێ دەکەون.

کۆنسەی کوردی سویسرا (جەدەکە-سە) و تەڤگەری ژنانی سویسرا (یەژەکە-سە) بانگەوازیان لە هەمووان و بەتایبەت کوردستانیان کرد بەرەو پاریس بکەونەڕێ. هاوسەرۆکی جەدەکە-سە، سەلما سورەر ڕایگەیاند، لەو شارانەی مەجلیسەکان هەن پاسەکان بۆ گواستنەوەی بەشداربووان بۆ پاریس ئامادەکراوە.

لە ڕاگەیاندراوی نوسراوی جەدەکە-سە و یەژەکە-سە، شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس یادکرانەوە.

ڕاگەیاندراوەکە دووپاتی دەکاتەوە کۆمەڵکوژییەکان دژی تەڤگەری ئازادی و لە کەسێتی ژنانی کورد شۆڕشی ژنان کراوەتە ئامانج. بەرپرسی سەرەکی دەوڵەتی تورکە، دەڵێت: "دڵنیاین گەلی کوردی سویسرا و دۆستەکانیان بە پێداگرییەوە بەشداردەبن لە ڕێپێوان و گردبوونەوەکان. بۆ شەرمەزارکردنی هێرشە دڕندانەکانی پاریس، پاس لە هەموو مەجلیسەکانی سەر بە جەدەکە-سە دابین دەکرێت".

سەلما بە ئاژانسەکەمانی ڕاگەیاند، بەئامانجگرتنی پێشەنگانی شۆڕش و ژنی کورد، نیشانەی ترسی دەوڵەتی تورکە لە ژنانی کورد، گوتی: "ئێمە بە پێداگرییەوە دەڵێین، پاریس لە تاریکیدایە، کوا دادپەروەری؟ وەک ژنانی کورد لەڕێگەی تێکۆشانی خۆمانەوە پاریس ڕووناک دەکەینەوە. دەمانەوێت لە ٧ تا ٧٠ ساڵی و بەتایبەت ژنان بەشداری ڕێپێوان و گردبوونەوەکانی ٦ ی کانوونی دووەمی پاریس ببن. لەو شارانەی مەجلیسی ئێمەی لێیە، لەڕێگەی چەند پاسێکەوە گەلەکەمان دەگوازینەوە بۆ پاریس".

سەلما ڕایگەیاند، لە ٥ ی کانوونتی دووەم لە شارەکانی ژنێڤ و لۆزان و بێڵ و بێرن و زوگ و لوزەرن و سۆلۆزەرن و ئاراو و زیوریخ و بازل و سانت گالن و وینتەرتور و ڕاپەرسویلی سویسراوە بە پاس و ئۆتۆمبیلی تایبەت ڕوودەکەنە پاریس.