کوردانی ڕووسیا گەلەکۆمەی ١٥ شوبات-یان ئیدانەکرد
کووردانی دانیشتووی شاری ساراتۆڤ-ی ڕووسیا بە چالاکییەک و ڕاگەیەنراوێک گەلەکۆمەی نێونەتەوەیی ١٥ی شبات لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان-یان ئیدانەکرد.
کووردانی دانیشتووی شاری ساراتۆڤ-ی ڕووسیا بە چالاکییەک و ڕاگەیەنراوێک گەلەکۆمەی نێونەتەوەیی ١٥ی شبات لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان-یان ئیدانەکرد.
کوردستانیان لە ناوەندی ئۆتۆنۆمی چاندی نەتەوەی کورد کۆبوونەوە و لە دژی گەلەکۆمەی ١٥ی شوبات کۆبوونەوەیەکیان بەڕێوە برد.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ئۆتۆنۆمی یەعقووب حەمیدۆف و ئەندامی مەجلس مڕالی ڕوستامۆف قسەیانکرد و باسیان لە ئامانجەکانی گەلەکۆمەی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد کە ئامانجیان لە ناوبردنی تێکۆشانی گەلی کوردە و سیاسەتی قڕکردنی گەلی کورد پەرە پێبدەن .
لە کۆبوونەوەکەدا وترا کە هیچکات گەلی کورد تەسلیمی گەلەکۆمە نەبووە، هەتاکوو ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێکۆشان بەدەوام بێت.
دوای کۆبوونەوەکە لەلایەن مەجلسی گەنجانەوە ڕاگەیەنراوێک خوێندرایەوە. لە سەر ناوی گەنجان ئامارا ئامویۆف و تاهیر یووسووبۆف قسەیانکرد و دەستنیشانیانکرد کە گەلەکۆمە هەتاکوو ئەمڕۆ بەردەوامە ولە چوارپارچەی کوردستان هێرشەکان بەردەوامە. هێرشەکانی سەرگارێ لە چوارجێوەی هەمان سیاسەتە.
گەنجانی ئەوەیان خستەڕوو کە گەنجی کورد لە ڕووسیا، پشتیوانی تێکۆشانی گەلی کورد، تێکۆشان لەدژی فاشیزم بەردەوام دەبێت.
ک-ش