کوردستانیان لە شاری تولۆسی فەرەنسا بۆ ئازادیی ئۆجالان نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد

کوردستانیان لە شاری تولۆسی فەرەنسا بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئازادییان، نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد و داوایانکرد، نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئەرک و بەرپرسیاریی خۆی هەستێت.

نوێنەرانی دەستپێشخەریی ژنان لە کاتی ناردنی نامەکاندا راگەیاندراوێکیان خوێندەوە و رایانگەیاند، دوژمنی فاشیست و داگیرکەر و پیلانگێڕان دەیانەوێت لە کەسایەتیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورددا، سیاسەتی لە ناوبردنی گەلی کورد بە تەواوی ئەنجام بدەن.

نوێنەرەکان رایانگەیاند، تاوەکو عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئازاد نەبێت، گەلی کورد بە بەردەوامی چالاکی ئەنجام  دەدات.

دوای خوێندنەوەى راگەیاندراوەکە، کوردستانیان بە دەم وتنەوەى دروشمەکانی "ئازادیی سەرۆکایەتی ئازادیی ئێمەیە"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" نامەکانیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد.

ژ.ت