کوردستانیان لە تۆرۆنتۆ لەدژی داگیرکەری ڕێپێوانیان ئەنجامدا
لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا، کوردستانیان لەدژی هێرشی داگیرکەری ڕێپێوانیان ئەنجامدا و سڵاویان بۆ بەرخۆدانی گەریلا نارد.
لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا، کوردستانیان لەدژی هێرشی داگیرکەری ڕێپێوانیان ئەنجامدا و سڵاویان بۆ بەرخۆدانی گەریلا نارد.
کوردستانیان لەسەر بانگەوازی ئەنجومەنی گەلی کوردی دیموکراتیکی تۆرۆنتۆ، لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا کۆبونەوە و لەبەردەم کۆمەڵەکە تاوەکو گۆڕەپانی کیڵی – ویڵسۆن ڕێپێوانیان ئەنجامدا و هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان شەرمەزار کرد.
لەگەڵ ئەوەی باران دەباری، بەڵام چالاکوانان ٢ کاتژمێر ڕێپێوانیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی پەکەکە و یەپەگە / یەپەژە بەرزکرانەوە.
چالاکوانان دروشمی ' بێ سەرۆک ژیان نابێت' ، ' بژی بەرخۆدانی گەریلا '، ' تورکیا لە کوردستان گۆڕت ون کە' ، ' رژێمی تورک کورد دەکوژێت' ، ' بژی بەرخۆدانی شەنگال ' ، ' ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان ' ، ' سڵاو سڵاو ئیمڕالی' ، ' ئەردۆغان فاشیستە' ، ' بمرێت خیانەتی پەدەکە' ، ' بمرێت خیانەت' و ' ئازادی بۆ کوردستانیان وتەوە.
' ئێمە خاوەنداری لە خاکەکەمان دەکەین، بەرخۆدان فراوان دەکەین'
لە چالاکیەکەدا راگەیەنراوێک خوێندرایەوە کە بەم شێوەیە بوو، " هێرشەکانی سەر کوردستان لەبەرچاوی جیهان ئەنجام دەدرێت. ئەوانەی رێگە بۆ کۆمەڵکوژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، خیانەتی پەدەکە و سوپای عێراق دەکەنەوە، سەرەتا ئەمریکا و ئەڵمانیا بێدەنگن. ئێمە ئەو وڵاتانە شەرمەزار دەکەینکە لە بەرانبەر کۆمەڵکوژی بێدەنگ دەبن و پشتگیری لێدەکەن.
چالاکی بە رێکخستن بۆ شەهیدان و خوێندنی سرودی چەرخی شۆڕش و دروشمی ' شەهید نامرن' کۆتایی هات.
ف.ق