کوردستانیان لە ژنێڤ دژی هێرشە داگیرکارییەکان ڕێپێوانیان کرد
کوردستانیان لە ژنێڤ دژی داگیرکاری و هێرشی قڕکردنی دەوڵەتی تورک ڕێپێوانێکی جەماوەریان ئەنجامدا. بێدەنگی دەوڵەت و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان شەرمەزارکرا.
کوردستانیان لە ژنێڤ دژی داگیرکاری و هێرشی قڕکردنی دەوڵەتی تورک ڕێپێوانێکی جەماوەریان ئەنجامدا. بێدەنگی دەوڵەت و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان شەرمەزارکرا.
لە شاری ژنێڤی سویسرا دژی داگیرکاری و هێرشی قڕکردنی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.
جەماوەری گەل لەسەر بانگەوازی ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کوردی ژنێڤ (جەدەکە-ژە) کۆبوونەوە.
بۆ مەمیان ئارمانج (حەکیم تەکین) و وڵات سەرمەد (وڵات سۆنمەز) و حوسەین ئازاد (ئەلیاسا چیفتچی) و هەڵمەت شاهین (کاوە تاگور) کە لە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە زاپ و خواکورک شەهیدبوون، خولەکێک ڕێزگرتن پیشاندرا.
پاشان لەسەر ناوی جەدەکە-ژە، قاسم ئەریک ئاماژەی بەوە کرد ئامانج لە گۆشەگیری توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، داگیرکردنی تەواوی کوردستانە.
ئەریک بێدەنگی نێونەتەوەیی دەربارەی هێرشەکانی تاوانی شەڕ بۆ سەر شوێنی سڤیل و ژێرخانی هەرێمەکە شەرمەزار کرد و پشتیوانی گەلی بۆ گەریلاکانی ئازادی کوردستان دەربڕی، گوتی: "پشتگیری لە تێکۆشانی ئازادی ژن و ئیکۆلۆژیک و دیموکراتیک دەکەین کە لەسەر فیکری ڕێبەر ئاپۆ ئافرێنراوە. شۆڕشی ڕۆژئاوا دەپارێزین. لەسەر ئەم بناغەیە وەک گەلی کورد لە هەموو شوێنێک دەڕژێینە گۆڕەپانەکان".
ڕاگەیاندراوێک بە زمانی فەرەنسی لەسەر ناوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆنسەی کوردی دیموکراتیکی سویسرا (جەدەکە-سە) لەلایەن ڕەمەزان بایتار خوێنرایەوە. چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.