کوردستانیان و دۆستەکانیان لە دانیمارک بە هەزاران نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد
بە ئامانجی هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە دانیمارک هەزاران نامە بۆ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رەوانەکران.
بە ئامانجی هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە دانیمارک هەزاران نامە بۆ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رەوانەکران.
گروپی خەباتی کورد و ئەفریقای باشور و کۆنفیدراسیۆنی سەنیداکانی ئەفریقای باشور، دەستیان بە کەمپەینی کۆکردنەوەی نامە کردووە. لەم چوارچێوەیەدا لە هەموو جێگایەک نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نێردران.
بە ئامانجی هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە دانیمارک هەزاران نامە بۆ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رەوانەکران.
ناوەندی کۆمەڵگای کوردی دانیمارک و ئەنجومەنی ژنانی سێڤێ، بە هاوکاری هەموو کۆمسیۆنەکانی، ٣ هەزار و ٩٢ نامەیان لە رێگەی پۆستەخانەوە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد.
ئەوانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماڵەوە ناتوانن بچنە دەرەوەش، لە رێگەی ئیمەیڵەوە نامەیان نارد. بە پێی وتەی چالاکوانان، لانیکەم ٥٦٨ نامە لە رێگەی ئیمەیڵەوە رەوانە کراون.
چالاکوانان رایانگەیاند، چالاکی ناردنی نامە بەردەوام دەبێت و بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بانگەوازی چالاکیان کرد.
ف.ق