ڕاگەیاندراوی پەیوەست بە شەهید
ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە (هەپەگە-نەڕەچە) بەم شێوەیەیە:
"ڕۆڵەی قارەمانی هۆزی وڵاتپارێزی گۆیمان، میلیتانی قارەمانی پەکەکە، ئەندامی کۆنسەی فەرماندەیی هەپەگە و فەرماندەی ئەیالەتی وان، هاوڕێمان جیگەر گۆی لە ٢٦ـی ئەیلولی ٢٠٢٠دا لە هەرێمی کاتۆی مارینۆسی ئەیالەتی وان لە ئەنجامی هێرشی دووژمندا شەهید بوو.
هاوڕێ جیگەر لە تەمەنی گەنجێتییدا ڕوویکردە چیاکانی کوردستان. لەبەرئەوەی ڕۆڵەی گەلێکی چیایی و هۆزی گۆی بوو، لە چیاکاندا بوو، پێشکەوت و شارەزا بوو. لە حەفتانین تا زاگرۆسان، لە زاگرۆسانەوە تا بگات بە شەنگال، لە گارەوە تا بۆتان بەبێ ناوبڕ تێکۆشا. بۆ پاراستنی هەبوونی گەلەکەمان بەبێ ترس جەنگا، چەندین جار بریندار بوو، ئەزموونی زۆری کۆکردەوە و بووە فەماندەیەکی لێزان.
هاوڕێ جیگەر میلیتانێکی فیدای بوو کە زۆر سەنگین بوو، مرۆڤێکی جوان بوو، جۆشی شۆڕشگێڕی بەرز بوو، هەرگیز مۆراڵی دانەدەبزی، بۆ هەر پەرەسەندن و ئەرکێک ئامادەبوو. لە شەڕڤانێتییەوە تا بگات بە فەرماندەی ئەیالەت لە هەموو ئاستێکدا فەرمانداری کرد، ئەرکی جیاوازی بەجێگەیاند و هەموو ئەرکێکی بە جوانترین شێوە ئەنجام دەدا و دەیگەیاند بە سەرکەوتن. کۆتاجار بووە فەرماندەی ئەیالەتی وان و لەو ئەرکەدا شەهید بوو.
بە ڕیز و پێزانینەوە فەرماندەی فیدای ئاپۆییمان هاوڕێ جیگەر گۆی بیردێنینەوە، سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی هێژای هاوڕێمان لە هۆزی وڵاتپارێزی گۆی و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێزمان دەکەین.
زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی هاوڕێمان جیگەر گۆی بەم شێوەیەیە:

ناسناو: جیگەر گۆی
ناو و پاشناو: ئورهان ئورەک
شوێنی لە دایکبوون: قلیبان
ناوی دایک و باوک: ئەمینە – ئەحمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٦ـی ئەیلولی ٢٠٢٠ / وان."
****