ڕاگەیاندراوی ١٥ی شوباتی کەژەکە
کۆردیناسیۆنی کەژەکە لە ٢٦هەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی کە دژ بە ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام درا، ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیاندراوەکەی کەژەکە بەم شێوە:
"لە ٢٦هەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتدا، کە لە لایەن گەلی کورد و ئەو گەلانەی لە پارادیمەکانی ڕێبەر ئاپۆدا هیوای ژیانێکی دیموکراتیک دەبیننەوە، وەک ڕۆژی ڕەش پێناسەیان کردووە، هەموو شەهیدانمان کە بە گوتنی 'ناتوانن ڕۆژمان تاریک کەن' جەستەیی خۆیان لە دەووری ڕێبەر ئاپۆ کرد بە بازنەیەک لە ئاگر، بە ڕێز و پێزانیینەوە بیردێنیینەوە. بەڵێنمان دووبارەدەکەینەوە کە سیستەمی قڕکردنی ئیمراڵی لە ئارادا نەهێڵیین، کە لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا لەناوبردنی گەلی کورد، ژنانی دیموکراسی و ئازادیخواز و گەلان دەسەپێنێت، بەم شێوەیە مەزنترین ئامانجی شەهیدانمان دەگەیەنیین بە ئەنجام. دەوڵەتانی هەژمونخواز کە بەشداری پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بوون، بانگ و هاواری گەلەکەمانیان نەبیست کە سەدەیەک بۆ ئازادی قوربانی دەدات و هاوکارانی پیلانگێڕان شەرمەزار دەکەین و دەبێژیین لە لەبەردەم مێژووی بەرخۆدانی گەلاندا، بە دڵنییاییەوە دادگایی دەکرێن و بەم ڕۆژە ڕەشە یاد بکرێنەوە.
دەزانین هێزەکانی مۆدێرنێتەیی سەرمایەداریی کە بەشداری ئەم پیلانگێڕییە ڕەشە بوون، ئامانجی بنەڕەتییان ئەوەبوو لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا تەڤگەری ئازادی و گەلی کوردمان لەناوبەرن و بەتەواوەتی کوردان قڕ بکەن. کاتێک ئەم ئامانجەیان پێکهێنا بە گوێرەی دڵی خۆیان دەستوەردان لە جوگرافیایی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بکەن، بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانی خۆیان سنورەکان بکێشن و ئەم جوگرافیاییە کە لانکەی گەلانە، بخەنە ناو ئاژەوا و قەیرانی شەڕێکی نەبڕاوەوە. تاکە ئایدۆلۆژیاییەک کە دەتوانێت لە پێش ئەم پلانە نەگریسانە بوەستێتەوە، فەلسەفەی ژیانی هابەش و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بوو.
ڕێبەر ئاپۆ لە نێو سیستەمی قڕکردنی ئیمراڵییدا کە کەس ناتوانێت بەرگەی بگرێت و لە ژێر گۆشەگیری ڕەهادا، نەک بە تەنها بە زیندووی مایەوە، بەڵکو وەک سۆسیالیستێک بەردەوامی دا بەژیان. لە ژێر دەستی دووژمنیشدا بێت، پارادایمی ژیانی دیموکراتیک، ئازاد و سۆسیالیستی ئافراند و بەم شێوەیە مانادارترین وەڵامی دا بە هێزە پیلانگێرەکان.
سیستەمی قڕکردن و ئەشکەنجەیی ئیمراڵی بۆ هیوا بڕکردنی ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی تایبەت داڕێژرایەوە بە تێپەڕاندی کات بگات بەمە. ڕێبەر ئاپۆ لە نێو ئەم سیستەمی ئەشکەنجە و قڕکردنەدا هەموو ڕۆژ و ساتێک خۆی ئافراند و نوێکردەوە و مانادارترین وەڵامی دا بەم سیستەمە قڕکردنە. بە گوتنی، ئێوە چۆن دەتوانن ملیۆنان مرۆڤ لە ژوورێکی تەنگدا ڕاگرن، بووە هیوایی ملیۆنان مرۆڤ. بە گوتنەکەی ژیانەوە و لە دایکبوونەوەی سێهەمی خۆی لەسەر بنەمای ئازادی ژن، ئیکۆلۆژی و دیموکراتیکی وەڵامی دا بە دادگایکردنەکە و پارادایمی ئەمەیی ئافراند. لە ڕێگەی ئەم پارادایمە لە دەرەوەی ژیان بەو نەخۆشییەی کە مۆدێرنێتەیی سەرمایەداری لەسەر گەلی کورد، ژنان، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانی دەسەپێنێت، نیاشیدا دەتوانرێت ژیانێکی دیموکراتیک و ئازاد بئافرێنرێت.
ڕووداو و پێشهاتەکانی ئێستایی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پایە بنەڕەتییەکانی ئەم پارادایمەیە کە سەرنجی تەواوی جیهانی ڕاکێشاوە بۆخۆی، وێڕای هێرش، کۆمەڵکوژی و قڕکردنی گەلانی کورد، عەرەب، سووریانی، تورکمان، چەرکەز و باوەڕدارییە جیاوازەکان جەخت لەسەر ژیانی ئازادی دەکەنەوە و بە پێشەنگایەتی ژن ژیانیان ئافراند. مۆدێلی خۆبەڕێوەبەری کە هەموو فرەچەشنییەکان پێکەوە بە ناسنامە و ئیرادەی خۆیانەوە تێیدان، بووە سەلمێنەریی ئەوەی دەکرێت ئەم پرۆژەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جێبەجێ بکرێت.
ژنان کە لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە دۆخێکدا دەژییان کە لە ئاستی کۆیلایەتییدا بوو، بە پارادایمەکانی ڕێبەر ئاپۆ هۆشیار بوونەوە و تێکۆشانی خۆیان بەردەوام دەکەن، ژیانێکی لە شێوەیی ژن دامەزرێنن. لەبەر ئەمە، وەک ژنان زۆر باش لەوە تێگەین ئەم پلانگێرییە پیسە لە هەمان کاتدا لە دژی هێڵی ژنانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆمانە و لەسەر ئەم بنەمایە پەرە بە تێکۆشانمان دەدەین.
سەرکەووتنی هەبوون و ئازادی گەلی کورد و ژنان بە هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی ئەشکەنجە و قڕکردنی ئیمراڵیدا تێپەدەپەڕێت. لەسەر ئەم بنەمایە بانگەوازی لە ژنان، گەنجان، گەلی وڵاتپاریزمان و ڕای گشتی دیموکراتیکی دەکەین و دەبێژیین؛ ئیدی بەرگەی ئەوە ناگیرێت ڕێبەرمان ١٥ی شوباتێکی دیکە لە نێو سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵییدا بمێنێتەوە. بۆیە بۆئەوەی بەشێوەیەکی ئازادی بژیت وهەلومەرجی گونجاو بۆ خەباتی دابین بکرێت، دەبێت لە هەموو ڕوویەکەوە بە شێوەیەکی بەهێزتر بەشداری هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری دیموکراتیکانە بۆ پرسی کورد"دا ببن. دەبێت لە هەموو تەمەنەکانەوە، هەموو کەسێک بە ئایدیایی گەیاندنی ئەم ڕۆژە ڕەشە بە ڕەنگەکانی ئازادی، بۆ بڵندکردنی هیوای ژیانی ئازاد کاربکات. تا ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ بتوانێت پرۆژەکانی خۆی بە تایبەت بۆ ژنان، گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کلیلی ژیانێکی هاوبەش، ئازاد و دیموکراتیک لە هەموو جێگەیەک دامەزرێنیت و بتوانێت ڕۆڵی مێژووی خۆی بگێرێت، دەبێت بۆ دابینکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و پێكهێنانی هەلومەرجی گونجاو لە گۆڕەپانەکاندا بین. بانگەوازی لە هەموو ژنان دەکەین بەو هۆشمەندییەوە بجوڵێنەوە؛ کە ئەو ڕێپێوانەیی بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت، لە بنەمادا ڕێپێوانی ئازادییە. بۆیە بۆ وەرچەرخاندنی تورکیا و ڕۆژهەڵات ناوەڕست لەسەر بناغەیەکی دیموکراتیک کە ڕێبەر ئاپۆ خواستی دەستپێکردنی هەیە، هەموو ژنان بە دڵ و گیانەوە کار و خەبات بکەن."