لە ٦ شار چالاکییەکان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد
چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە چەندین شار بەردەوامە.
چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە چەندین شار بەردەوامە.
ئێشکگری دادپەروەری بە داخوازی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەڵگرتنی گۆشەگیری و چارەسەری سیاسیی پرسی کورد لە چەند شارێک بەردەوامە.
وان
چالاکییەکەی وان ٦٢ ڕۆژە بەردەوامە.
هاوسەرۆکی کۆمەڵەی پشتیوانی لە بنامەڵەی زیندانیان و حکومدراوان، ئەدیبە بابور گوتی: "پێویستە وەزارەتی داد و سی پی تی، دەمودەست بچنە زیندانی ئیمراڵی و لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان کۆبوونەوە ساز بکەن".
ئیستەنبوڵ
چالاکییەکەی ئیستەنبوڵ ٥٤ ڕۆژە بەردەوامە.
هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی موش، حەکیم تۆکماک سڵاوی لە دایکانی ئاشتی کرد و ڕایگەیاند وەک هەمیشە دایکان بۆ ئاشتی و خوشک و برایەتی و دادپەروەری و دیموکراسی تێدەکۆشن.
تۆکماک دەربارەی ڕێپێوانی مەزنی ئازادی گوتی: "لە تەواوی کوردستان، هەڤاڵەکانمان، پەرلەمانتارەکانمان، هاوسەرۆکەکانمان و گەلەکەمان لە ڕێپێوانی ئازادین. وەک فیدراسیۆن سڵاو لە هەڤاڵانمان دەکەین".
ئەدەنە
چالاکییەکەی ئەدەنە ٦٣ ڕۆژە بەردەوامە.
چالاکوان هێلین باینا گوتی: "ڕێبەری گەلی کورد بەڕێز ئۆجالان ٣٦ مانگە لە گۆشەگیریدایە. پێکەوە ئەم گۆشەگیریە کۆتایی پێ دەهێنین. دەبینە دەنگی بەرخۆدانی زیندانەکان. بانگەوازمان بۆ هەموو گەنجان ئەوەیە بۆ ئازادی ڕێبەرێتی تێبکۆشن".
ئامەد
چالاکییەکەی ئامەد ٦٢ ڕۆژە بەردەوامە.
هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)ی ئامەد، سوڵتان یارای گوتی: "دایکان گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان قبووڵ ناکەن و بۆ ئازادی جەستەیی بە پێداگرییەوە چالاکی دەکەن. تا کۆتایی درێژە بە چالاکی دەدەین".
پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، جەیلان ئاکچا تیشکی خستەسەر چالاکییەکان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هەروەها گوتی: "لەسەر مێزی ئاشتی بەڕێز ئۆجالان نوێنەرایەتی ئێمە دەکات. ئۆجالان بۆ گەلی کورد وەک نوێنەرێک قبووڵ دەکرێت. لە مانگرتن لە خواردنەوە تا ڕێپێوان، تاکە داخوازی ئازادی بەڕێز ئۆجالانە. پێویستە پرۆسەیەکی نوێی ئاشتی دەست پێ بکرێت، پێویستە سیاسەتی قێزەونی سەر چوار پارچەی کوردستان کۆتایی بێت".
ئێلح
چالاکییەکەی ئێلح ٤ ڕۆژە بەردەوامە.
لە تەواوی چالاکییەکەدا، درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "ئێمە بە بەرخۆدان سەردەکەوین" و "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرانەوە.
مێردین
چالاکییەکەی مێردین بەردەوامە.
بەشداربووان تیشکیان خستەسەر "ڕێپێوانی مەزنی ئازادی" و داوایان کرد هەمووان پشتگیری لە ڕێپێوانەکە بکەن.
دایکی ئاشتی، لەیلا ئاکار گوتی: "بانگەواز لە هەموو گەلەکەمان و دایکان دەکەین، بۆ ڕێبەرێتی و خوشک و برایەتی لێرەین. وەرن دەست بدەینە دەستی یەکتر".