لە باشوری فەرەنسا ڕێپێوان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد دەستی پێ کرد

لە باشوری فەرەنسا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێپێوانی ٣ ڕۆژە دەستی پێ کرد.

لە باشوری فەرەنسا ڕێپێوانی ٣ ڕۆژە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێ کرد.

لە ڕاگەیاندراوی دەسپێکی ڕێپێوانەکە گوترا: "لەڕێگەی بەرخۆدانەوە، دووبارە ئازادی جەستەیی ڕێبەرمان بەدەست دەهێنینەوە. سڵاو لەو ڕێپێوانە دەکەین بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کردووە. سەرکەوتن بۆ بەرخۆدەران".

بڕیارە بە درێژایی ١٥ کیلۆمەتر ڕێپێوان بکرێت، قۆناغی ڕۆژی یەکەم ئەم ئێوارەیە لەبەردەم شارەوانی انوەندی ماریگنان کۆتایی دێت.

سبەی کاتژمێر ١١:٠٠ لەبەردەم شارەوانییەوە بەرەو سانت ئەنتۆنی ڕێپێوان دەکرێت، دوو سبەی و لە دوایین ڕۆژدا لە کاژمێر ١٠:٠٠ لەبەردەم سانت ئەنتۆنی دەست بە ڕێپێوان دەکەن و لە گۆڕەپانی کانەبیر گەل پێشوازیان لێ دەکات. کاتژمێر ١٣:٠٠ ڕاگەیاندراوێک دەخوێنرێتەوە و ڕێپێوانەکە لەبەردەم پەرلەمانی ئەوروپا بە گردبوونەوەیەک کۆتایی دێت.