لە باسل ژنان ١٣٠٠ نامەیان بۆ سی پی تی نارد
لە باسل ژنان ١٣٠٠ نامەی بە مەبەستی ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕەوانەی سی پی تی کرد.
لە باسل ژنان ١٣٠٠ نامەی بە مەبەستی ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕەوانەی سی پی تی کرد.
لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا، بزووتنەوەی ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە) هەڵمەتێکی نامە ناردنی بۆ سی پی تی دەستپێکردووە و داوای هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی کردووە. ئەمڕۆ لە شاری باسلی سویسرا هەڵمەتەکە دەستیپێکرد.
ئەنجوومەنی ژنان کە لە ژێر چەتری یەکیەتیی ژنانی کوردی سویسرا (یەژەکە-س) درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن، لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە بە هەزاران نامەیان کە لە شارەکانی لۆزان، سیۆن، زوریخ و ژنێڤ کۆکردبووەوە بۆ سی پی تی نارد.
ئەندامانی ئەنجومەنی ژنانی ڕووناهی لەبەردەم پۆستەخانەی کلاراپلاتز کۆبوونەوە و ١٣٠٠ نامەکەیان بۆ سی پی تی هەنارد. پێش ناردنی نامەکان، نیکلا کلیچ بە ناوی ئەنجومەنی ژنانی ڕۆناهیەوە بەیاننامەیەکی خوێندەوە.
' لە ئیمرالی کردەوەی نامرۆڤانە دەکرێت'
نیکلا کلیچ ڕایگەیاند کە گەلی کورد و دۆستەکانیان ساڵانێکە بە بەردەوامی بۆ ئەوەی سی پی تی ئەرکی خۆی بەجێ بهێنێت هەڵمەتی جیاواز بەڕێوە دەبەن و وتی: "وەک کوردستانیانی باسل، ئەمڕۆ لە چوارچێوەی هەڵمەتێکەدا نامە بۆ سی پی تی دەنێرین و جارێکی دیکە دەمانەوێت سی پی تی ئەرکەکانی خۆی لەبیر نەکات. ئەمڕۆ کردەوەی نامرۆڤانە لە دژی ڕێبەرایەتیمان دەکرێت. جارێکی تر بیرتان دەخەینەوە کە ئەم هەڵوێست و بێدەنگیەی سی پی تی قبوڵ ناکەین. تا ڕێبەرایەتیمان ئازاد نەبێت، وەک ژنانی کورد لە هەموو بوارەکاندا درێژە بە چالاکییەکانمان دەدەین."
دوای وتارەکە ١٣٠٠ نامەی واژۆکراو بۆ سی پی تی نێردران.