کۆردیناسیۆنی چاودێری کردنی زیندانەکانی مێرسین، کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهادە)، کۆمەڵەی پارێزەران بۆ ئازادی (ئۆهادە)، کۆمەلەی پارێزەرانی هەمدەم (چەهەدە)، کۆمەڵەی یارمەتیدانی بنەماڵەی زیندانیان و حکۆمدراوانی چۆکۆروڤا (چۆکۆروڤا توئایدەر) سەبارەت بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کە لە زیندانەکاندا بەردەوامە لە بالەخانەی باڵی ئیهادە بەیاننامەیەکی هاوبەشییان بلاو کردەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا پانکارتی "ئێمە نامانەوێت مردن ببینین" بەرزکرایەوە. زۆرێک لە نوێنەرانی ڕێخراوە مەدەنییەکانیش بەشداری ڕاگەیەندراوەکە بوون، ڕاگەیەندراوەکە لە لایەن بەکر سدقیەوە خوێندرایەوە.
کەچەجی وەبیری هێنایەوە کە چالاکیی مانگرتن لە خواردن بە داواکاری "کۆتایی هێنان بە گۆشەگیریەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان و چارەسەر کردنی کێشەی کورد بەشێوەیەکی دیمۆکراتیک" دەستپێکراوە. چالاکییەکە لە ٢٤ـەمین ڕۆژی خۆیدایە و گۆشەگیریەکان بەردەوامن، گۆشەگیری لە دژی دەستوری بناغەیی وڵات و پەیمانی مافەکانی مرۆڤە لە ئەوروپا. لە درێژەی قسەکانیدا کەچەجی دەستنیشانی کرد کە تا ئێستا دەسەڵات هیچ هەنگاوێکی بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی زیندانیان نەناوە و وتی: "ئێمە وەک ڕێکخراوە مەدەنییەکان بۆ پاراستنی مافی تەندروستی و ژیانی زیندانیان کە دەستیان کردووە بە چالاکی مانگرتن لە خواردن داوا لە هەموو دەسەڵاتدران دەکەین کە بە شیوەیەکی هەستیار مامەلە بکەن و ژیانی زیندانیان بپارێزن و کۆتایی بە گۆشوگیریەکان بهێنن".
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا کەچەجی وتی: "هیوادارم چالاکییەکە بە مردن نەگاتە ئەنجام و بە زووترین کات ئەم پرسە چارەسەر بکریت".