لە بەردەم پەرلەمانی سوید چالاکی بۆ ئازادیی ئۆجالان بەرێوەچوو

کوردستانیان لە شاری ستۆکهۆلمی پایتەختی سوید بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە بەردەم پەرلەمانی سوید چالاکیی چادرهەڵدانیان رێکخست.

کوردستانیان لە گۆڕەپانی ماینترۆرگێت لە بەردەم بینای پەرلەمانی سوید کۆبوونەوە و بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکیی چادرهەڵدانیان بەڕێوەبرد و چالاکییەکە بۆ ماوەی ٢ رۆژ بەردەوام.

چالاکوانان وێنە و ئاڵاکانی رێبەری گەلی کوردیان بەرزکردبووە و لەبارەی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و تاوان و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک راگەیاندراویان بڵاوکردەوە. لە چالاکییەکەدا بە بەردەومی دروشمەکانی "ئازادی بۆ ئۆجالان" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" دەوترایەوە.

ناوەندی دیموکراتیکی کورد لە سوید داوای لە کوردستانیانی ستۆکهۆلم کردووە، ئەمڕۆ لە کاتژمێر ١٤:٠٠ تاوەکو ١٨:٠٠ بەشداری چالاکییەکە بن. چالاکییەکە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی شوبات بە رێکخستنی چالاکییەکی جەماوەری کۆتایی پێدێت.

ژ.ت