لە بەرلین بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ تاوتوێ کرا

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بە ئامادەبوونی هاوسەرۆکی کەجەدەکە_ئە ئەنگین سەڤەر و ئەندامی ماف_داد پارێزەر ڕەنگین ئەرگول کۆبوونەوەیەکی جەماوەری ئەنجامدرا.

کۆبوونەوەی گەل

بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی ژنانی دەست دان_هێڤی و ناڤ_بەرلین لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا. لە کۆبوونەوەکەدا بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" و بڕیاری ئاگربەست تاوتوێ کرا.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن، هاوسەرۆکی ناڤ_بەرلین حوسەین یەڵماز ڕایگەیاند بەگوێرەی بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ چالاکی ئەنجام دەدەن.

هاوسەرۆکی کەجەدەکە_ئە ئەنگین سەڤەر تیشکی خستەسەر گرنگی بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ بەدیهاتنی ئاشتی، گوتی: "بەڕێز ئۆجالان داوای ژیانێکی شکۆدار و هاوبەش بۆ هەموو باوەڕەکان دەکات. لەم ڕووەوە، ئەرکی سەرشانی کوردانی ئەوروپا مەزنە".

"بانگەوازەکەی ئۆجالان دەسپێکێکی نوێیە"

سەڤەر پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆی بۆ ڕۆژئاوا بیرهێنایەوە و گوتی: "دوایین بانگەوازی ئۆجالان، دەسپێکێکی نوێیە".

"گۆشەگیری ئیمراڵی بەرفراوان دەبێت"

ئەندامی ماف_ذاد پارێزەر ڕەنگین ئەرگول ڕایگەیاند یاسای تایبەت بۆ ڕێبەر ئاپۆ دانراوە و سیستەمی زیندان و گۆشەگیری ئیمراڵی دامەزراوە، ئەمڕۆ ئەم سیستەمە لە تەواوی وڵات بڵاوبووەتەوە، تیشکی خستەسەر بڕیارەکەی کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەوروپا بۆ جێبەجێکردنی مافی هیوا، گوتی: "تورکیا دەڵێت لەم ڕووەوە ڕیفۆرمی دادوەری ئەنجام دەدات، بەڵام تا ئێستا هیچ پێشکەوتنێکی بەرچاو نییە".

بەشداربووان سەرنجی خۆیان دەربارەی ئاگربەست و بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەربڕی. پەیامدرا: "هەموومان بەرپرسیارێتی خۆمان بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە ئەنجام دەدەین".