لە بەرلین تاجەگوڵینەی ڕەش لەبەردەم کونسوڵخانەی فەرەنسا دانرا
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بۆ شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس، تاجەگوڵینەی ڕەش لەبەردەم کونسوڵخانەی فەرەنسا دانرا.
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بۆ شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس، تاجەگوڵینەی ڕەش لەبەردەم کونسوڵخانەی فەرەنسا دانرا.
چالاکیەکە لەلایەن مەجلیسی ژنانی دەست دان پێکهێنرا. ئەندامانی مەجلیسی ناو- بەرلین بەشداری چالاکیەکە بوو.
لە چالاکیەکەدا ڕاگەیاندراوێک خوێندرایەوە و دیاریکرا، لەبەرئەوەی حکومەتی فەرەنسا ماوەی ١١ ساڵ هیچ قسەیەکی لەبارەی کۆمەڵکوژی ٩ی کانوونی دووەم نەکرد، کۆمەڵکوژی ٢٣ی کانوونی یەکەم ڕویدا.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەستنیشانکراوە، هەتا تاوانباری ئەم کۆمەڵکوژیانە ئاشکرا نەکرێت، تێکۆشانی دادپەروەری بەردەوام دەبێت.
لە تەواوی چالاکیەکەدا دروشمی "سارا ڕۆژبین روناهی، ژن ژیان ئازادی" بەرزکرانەوە. چالاکوانان تاجە گوڵینەی ڕەشییان لەبەردەم کونسوڵخانە داناو و داواکرا دۆسیەکە ڕادەستی کاربەدەستان بکرێ.