لە چالاکی ئێشکگری دادپەروەری داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد کرا

چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە چەندین شار بەردەوامە.

چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئامەد و ئەدەنە و مێردین و ئیستەنبوڵ و مێرسین و وان بەردەوامە.

چالاکییەکەی ئامەد ٤٢ ڕۆژە بەردەوامە.

هاوڵاتیان یەلەکیان پۆشیبوو بە نوسینی "ئێشکگری تاوانێکی مرۆڤایەتییە". هەروەها درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" بەرزکرایەوە.

چالاکییەکەی ئەدەنە ٤٣ ڕۆژە بەردەوامە.

یەک لە بەڕێوەبەرانی دەم پارتی، محەمەد جان ئاکتاش ڕایگەیاند گۆشەگیری ئیمراڵی کاریگەری لە تەواوی جڤاک دەکات و  پێویستە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت.

بۆ هەمان مەبەست چالاکییەکە لە مێردین بەردەوامە.

یەک لە خزمی زیندانیان مزگین دەنیز، ئاماژەی بەوە کرد کچەکەی بەناوی ئەلیف دەنیز ئەوە دوو هەفتەیە لە ژووری تاکەکەسییە، رەوشی تەندروستی زۆر خراپە و بەدەست چەندین نەخۆشی ترسناکەوە دەناڵێنێت.

چالاکییەکەی وان ٤٢ ڕۆژە بەردەوامە.

وتەبێژی کۆمەڵەی پشتیوانی بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوان، محەمەد نوری چیچەک ئاماژەی بە گۆشەگیری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و گوتی: "لەم وڵاتە ئاشتی و دادپەروەری نییە. دەوڵەت بەگوێرەی یاساکانی خۆی ناجووڵێتەوە. چۆن مرۆڤێک ٣٤ مانگە زانیاری لەبارەیەوە نییە؟ ئەم دەوڵەتە لە دادپەروەری دەترسێت. لە دەنگی ئاشتی دەترسێت، بانگەواز لە حکومەت دەکەین دادپەروەری بەدی بهێنێت".

چالاکییەکەی مێرسین ٤٣ ڕۆژە بەردەوامە.

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوانی چوکرۆڤا، ئەرگین ئاڵتونتاش گوتی: "بەرپرسیارێتی مێژووی دەکەوێتە ئەستۆمان تاوەکو گۆڕەپانی بەرخۆان بەهێزتر بکەین و گۆشەگیری سەر رێبەرێتی بشکێنین. هەروەها پێویستە دەنگی چالاکی مانگرتن لە خواردن بدەین بەگوێی هەموواندا و ڕاستی شەڕ ئاشکرا بکەین".