لە چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ ی شوبات شەرمەزارکرا
لە ئێشکگری دادپەروەری کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە، چالاکوانان پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ ی شوبات شەرمەزار کرا.
لە ئێشکگری دادپەروەری کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە، چالاکوانان پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ ی شوبات شەرمەزار کرا.
چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری خزمی زیندانیان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد لە شارەکانی ئەدەنە و وان و ئامەد و ئێلح و ئەزمیر بەردەوامە. لە چالاکییەکاندا، دیسانەوە چالاکوانان داواکارییەکانیان خستەڕوو.
لە چالاکییەکاندا پانکارتی "گۆشەگیری تاوانی مرۆڤایەتییە" و درووشمەکانی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "زیندانیانی سیاسی شکۆی ئێمەن" بەرزکرایەوە.
لە چالاکییەکەی ئەزمیر، یەکێک لە پشتیوانانی ئێشکگری دادپەروەری مەلیکە ئاکان ڕایگەیاند، ئەوان ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەخوازن.
ئاکان گوتی: "پێویستە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان چاوی بە پارێزەران و بنەماڵەکەی بکەوێت، ئێمە ئاشتی و ئازادیمان دەوێت. ناخوازین دایکانی کورد و تورک بگرین. با زیندانییە نەخۆشەکان ئازادبکرێن و نامانەوێت تەرمەکان لە زیندانەوە دەربکرێن. با گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیان لا ببرێت".
ئاکان بانگەوازی کرد بۆ پشتگیری لە ئێشكگری دادپەروەری و گوتی: "سبەی ١٥ ی شوباتە و ڕۆژێکی ڕەشە. ئێمە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ ی شوبات شەرمەزار دەکەین. ئەگەر پارێزەر و بنەماڵەکان نەچنە سەردانی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان، مانگرتن لە خواردن بەردەوام دەبێت. دەمانەوێت چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان ئەنجام بدرێت".