بە دیمەن

لە چەند شارێکی ئەڵمانیا شەهیدانی مانگی ئایار یادکرانەوە

لە شارەکانی وپارتال و مانهایم و کاسێلی ئەڵمانیا شەهیدانی مانگی ئایار بە چالاکی یادکرانەوە.

شەهیدانی مانگی ئایار

لە شارەکانی وپارتال و مانهایم و کاسێلی ئەڵمانیا شەهیدانی مانگی ئایار بە چالاکیی جیاواز یادکرانەوە.

وپارتال

لە شاری وپارتالی ئەڵمانیا بە پێشەنگایتەی کۆماو و ناوەندی جڤاکی دیموکراتیک شەهیدانی مانگی ئایار یادکرانەوە. لەسەر ناوی کۆماو، هەڤاڵ عەلی تیشکی خستەسەر ڕۆڵ و گرنگی شەهیدان، هاوکات هاوسەرۆکی فیدراسیۆنەکە شەڤین جان بانگەوازی کرد بۆ پاراستنی ئەو دامەزراوانەی بە خوێنی شەهیدان بنیاتنراون. پاشان سینڤزیۆنێک دەربارەی شەهیدانی مانگی ئایار پیشاندرا، یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.

مانهایم

بە هەمان مەبەست بە پێشەنگایەتی کۆماو و مەجلیسی هەرێمەکە لە شاری مانهایم چالاکییەک ئەنجامدرا و تیشکخرایەسەر گرنگی شەهیدان بۆ گەلی کورد.

ئاماژە بەوە کرا لە سێیەمین کۆنگرەی پەکەکە مانگی ئایار وەک مانگی شەهیدان ناسێنراوە، باس لەوە کرا لەم مانگەدا چەندین قارەمان کە ناویان نازانرێت شەهید بوون، کەسایەتی گرنگی وەەک هۆزان مزگین و ئیبراهیم کایپاکایا لە مانگی ئایار شەهیدبوون.

پاش پیشاندانی سینڤزیۆنێک دەربارەی شەهیدانی مانگی ئایار، مەراسیمەکە "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.

کاسێل

لە شاری کاسێلی ئەڵمانیا شەهیدانی مانگی ئایار یادکرانەوە، لە چالاکیەکەدا گوترا: "حەقی قەرار، دەنیز گەزمیش، حوسەین ئینان، یوسف ئاسڵان، شیرین عەلەمهولی، فەرزاد کەمانگەر، هۆزان مزگین، ئولاش بایرەکدارئۆغلو، فەرهاد کورتای، ئەشرەف ئانیک، مەحمود زەنگین و نەجمی ئۆنەن کە ساڵی ١٩٨٢ لە زیندانی ئامەد ئاگریان لە جەستەیان بەردا و چەندین شەهیدی مانگی ئایار چوونە نێو پەڕەکانی مێژووەوە و بوونە پێشەنگی تێکۆشانی ملیۆنان کەسی".

لە وتەکاندا دەستنیشانکرا شەهیدان هەردەم لەنێو تێکۆشانی ژیانی شکۆدار و ئازاددا دەژین، هەروەها گوترا کە تێکۆشان دژی فاشیزم بەردەوام دەبێت و بە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەگاتە سەرکەوتن.