لە چەندین پرسە بۆ سری سورەیا ئوندەر دانراوە

لە چەندین شار سەردانیکردنی بەکۆمەڵ بۆ پرسەی ئەندامی شاندی ئیمراڵی دەم پارتی و جێگری سەرۆکی پەرلەمان سری سورەیا ئوندەر بەردەوامە.

پرسەی سری سورەیا ئۆندەر

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) بۆ ئەندامی شاندی ئیمراڵی و جێگری سەرۆکی پەرلەمان سری سورەیا ئوندەر، لە چەندین شار و ناوچە پرسەی داناوە. سەردانیکردنی بە کۆمەڵی گەل بۆ پرسەی ئۆندەر بەردەوامە.

ئامەد

پرسە لە بینای ڕێکخستنی پارتەکە لە ئامەد دانراوە و سێ ڕۆژە بەردەوامە. ئەمڕۆش چەندین نوێنەری دامەزراوەکان و هاووڵاتیان سەردانی پرسەکەیان کرد. بەڕێوەبەرانی ئاپەکە، پارتی سەعادەت و پەدەکەی ئامەد سەردانی پرسەکەیان کرد. لە پرسەکەدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئۆندەر کرا. لە دوای دانانی پرسەکە مەولود دابەشکرا.

ڕحا

لە ڕحاش پرسەی ئۆندەر لە ڕۆژی دووەمییدا بەردەوامە. لە بینای ڕێکخستنی دەم پارتی ڕحا وێنەی ئۆندەر دانراوە و سەردانیکەران گوڵیان لەسەر ئەو مێزەدانا کە وێنەی ئۆندەری لەسەر دانراوە. چەندین نوێنەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، پارتە سیاسییەکان و هاووڵاتیان سەردانی پرسەکەیان کرد. پرسەکە سبەی کۆتایی پێ دێت.

لە ڕێکخراوەکانی دەم پارتی ناوچەکانی سەرێکانی، وێرانشار، سێوەرگ، هەواگ، خەلفەتی، پیرسوس و بێرەجوکییش پرسە دانراوە.

مەڵتی

ڕێکخراوی دەم پارتی مەڵتی لە گۆڕەپانی کۆنتەینرا کە وەک بینای ڕێکخراوی شارەکە بەکاردەهێنرێت، خێمەی پرسەی دانا. ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان سەردانی پرسەکەیان کرد. ئەوکەسانەی هاتنە پرسەکە پەیوەست بە ئاشتی و دیموکراسی تاوتوێیان کرد.

ئەدەنە

مەراسیمی پرسەی کە لە بارەگاکانی ڕێکخستنی دەم پارتی لە ئەدەنە، ناوچەی جەیهان، یوڕەگیر و چوکرۆڤا دانرابوون، ئەمڕۆژیش بەردەوام بوون. وێنەیەکی گەورەی سری سورەیا ئۆندەر بارەگای ئەدەنەی دەم پارتی هەڵواسرابوو. لەسەر وێنەکە نووسراوەسری سورەیا ئۆندەر پەیامهێنەری ئاشتی. لەبیرت ناکەین".

نوێنەری زۆربەی ڕێکخراوە مەدەنی و لایەنە سیاسییەکان سەردانی مەراسیمی پرسەکەیان کرد.

مێرسین

هەروەها لە شاری مێرسین لە بارەگای دەم پارتی شارەکە و ناوچەکانی پرسە بەڕێوەچوو. بە سەدان هاوڵاتی، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و نوێنەری پارتە سیاسییەکان سەردانی مەراسیمی پرسەکەیان کرد.

ئەنتالیا

لە ئانتالیا لە ناوەندی بارەگای دەم پارتی مەراسیمێکی پرسە و یادکردنەوە دانرا و بە دەیان هاوڵاتی سەردانی پرسەکەیان کرد. لە بارەگای دەم پارتی وێنەکانی ئۆندەر هەڵواسرابوون. هاوکات لەگەڵ هاووڵاتیان، پارت و ڕێکخراوە سۆسیالیست و چەپەکانیش سەردانی مەراسیمەکەیان کرد.

ئیزمیر

هەروەها لە لقی ئیزمیری دەم پارتی، دووەمین ڕۆژی پرسە بەردەوام بوو. بەڕێوەبەرانی دیایدەر، لقی داد، پلاتفۆرمی سۆسیالیستی دیموکراسی، ڕێکخراوەکانی دەم پارتی ناوچەکانی بالچۆڤا، کارشیاکا و نارلدێرەی و جەماوەرێکی زۆر لە هاوڵاتیان سەردانی مەراسیمەکەیان کرد و سەرنج خرایەسەر تێکۆشانەکانی ئۆندەر بۆ بەدیهاتنی ئاشتی.