هێرشکەرەکەی سەر سەرۆکی جەهەپە دەستگیرکرا
سەلجوق تەنغیئۆلوو کە هێرشی کردەسەر ئۆزگوز ئۆزەلی سەرۆکی گشتی جەهەپە، دەستگیرکرا.
سەلجوق تەنغیئۆلوو کە هێرشی کردەسەر ئۆزگوز ئۆزەلی سەرۆکی گشتی جەهەپە، دەستگیرکرا.
لە کاتی بەڕێوەچوونی پرسەی سری سوورەیا ئۆندەر لە ناوەندی کولتووری ئەتاتورک کەسێک بە ناوی سەلجوق تەنغیئۆلوو هێرشیکردەسەر ئۆزگوز ئۆزەلی سەرۆکی گشتی جەهەپە و چەپۆکێکی بەهێزی دا بە ڕووخساری ئۆزەلدا.
دوای دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە، سەلجوق تەنغیئۆلووی هێرشکەر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا و دوای وتە لێوەرگرتنی لە بنکەی پۆلیسەوە ڕەوانەی دادگا کرا. دواتر دادگا بە پشتبەستن بە سرووشتی تاوانەکە و دۆخی بەڵگەکان بڕیاری گرتنی بۆ سەلجوق تەنغیئۆلوو دەرکرد.