لە درێسدن هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا شەرمەزارکرا
لە درێسدن هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دژی گەلی کورد شەرمەزارکران. لە چالاکیەکەدا سڵاو لە هێزە کوردستانیەکان کرا کە بۆ ئازادی شەڕدەکەن.
لە درێسدن هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دژی گەلی کورد شەرمەزارکران. لە چالاکیەکەدا سڵاو لە هێزە کوردستانیەکان کرا کە بۆ ئازادی شەڕدەکەن.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە شاری درێسدنی ئەڵمانیا شەرمەزارکران.
چالاکیەکە لەلایەن ناوەندی چڤاکی کوردی دیموکراتیک پێکهێنرا، بە بەشداری کوردستانیان لە گۆڕەپانی ئەلبەرتپلاتز ئەنجامدرا.
لە چالاکیەکەدا پانکارتی "رۆژئاوا بپارێزن، ئەردۆگان ڕاوەستێنن" بەرزکرایەوە. لە چالاکیەکدا سڵاو کرا لە شەڕڤانانی ئازادی کوردستان، یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە).
لە چالاکیەکەدا ئاماژە بەوەکرا، هێرشەکانی سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەوە نیشاندەدات کە ڕژێمی ئاکەپە و مەهەپەی فاشیست شکستیان هێناوە.
گردبوونەوەکە بە بەرزکردنەوەی دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" کۆتایهات.