لە دۆرتموند کەمپینی '١٠٠ هۆکار بۆ دادگاییکردنی دیکتاتۆر'

لە شاری دۆرتموندی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی کەمپینی '١٠٠ هەزار ئیمزا، ١٠٠ هۆکار بۆ دادگاییکردنی دیکتاتۆر' چالاکی ئەنجامدران.

بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی ژنانی رۆزەرین لە گۆڕەپانی کاتەریناپلازای دۆرتمۆندی ئەڵمانیا، لە چوارچێوەی کەمپینی '١٠٠ هەزار ئیمزا، ١٠٠ هۆکار بۆ دادگاییکردنی دیکتاتۆر' ستاند دانرا.

لە چالاکیەکەدا بڵاوکراوە خوێندرانەوە و بۆ شەرمەزارکردنی ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک کە بەرپرسیارە لە کوشتنی ژنان، بانگەوازی بۆ ڕای گشتی نێودەوڵەتی کرا کە دەست بە هەوڵدان بکەن.

ف.ق