لە دویسبۆرگ بۆ ڕێبەری گەلی کورد ستاند دانرا

لەو ستاندەی تێیدا گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزارکرا، بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی کۆڵن.

لە شاری دویسبۆرگ لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" و بە ئامانجی شکاندنی گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی، بە پێشەنگایەتی مەجلیسی ژنانی شەهید ئاسیا یوکسەل ستاند دانرا.

لە چالاکییەکەدا گوترا: "هێزە نێونەتەوەییەکان بە خیانەتێکی مەزن ڕێبەرمانی ڕادەستی دەوڵەتی تورک کرد. ڕێبەرمان ٢٥ ساڵە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بەدیل گیراوە. لە ماوەی ٣ ساڵی ڕابردوودا گۆشەگیرییەکی مەزن لەسەر ڕێبەرمان سەپێنراوە. بەرامبەر ئەم گۆشەگیریە نایاساییە دەنگ هەڵدەبڕین و دەوڵەتی تورک شەرمەزار دەکەین. لە چوار پارچەی کوردستان هێرشێکی مەزنی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان هەیە. ئەم هێرشانە بەتوندی شەرمەزار دەکەین".

هەروەها داواکرا خاوەندارێتی لە مانگرتن لە خواردنی زیندانیان بکرێت.

لە چالاکییەکەدا سەدان بڵاوکراوە دابەشکران و بانگەواز لە گەلی کورد و دۆستەکانیان کرا بەشداربن لە ڕێپێوانی مەزنی ١٧ ی شوبات بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد.

هەروەها کارتەکان واژۆکران تاوەکو بینرێن بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

پاش هەڵپەڕکێ و گوتنەوەی درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" چالاکییەکە کۆتایی هات.