لە دویسبۆرگ دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەرمەزاکرا
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری دویسبۆرگی ئەڵمانیا کۆبونەوە و هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا، شەنگال، باشوری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەرمەزارکران.
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری دویسبۆرگی ئەڵمانیا کۆبونەوە و هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا، شەنگال، باشوری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەرمەزارکران.
کوردستانیان کە لەسەر بانگی یەژەکە-ئە و فەد-مەد گردبوونەوە، لەپێش وێستگەی شەمەندەفەری ناوەندی دویسبۆرگ گربوونەیان ئەنجامدا.
گردبوونەوەکە لە کاتژمێر ١٤ بۆ شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد. بەناوی فەد-مەد ئەحمەد کۆبانێ و لە سەرناوی پەیەدە ئەحمەد عەبدوڵا قسەیانکرد و جەماوەر لە ناوەڕاستی شار ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
لە ڕاگەیاندراوەکانی چالاکیەکەدا گوترا: "بێدەنگی جیهان لە بەرامبەر ئەم دڕندەیە قبوڵناکرێ. دەوڵەتی تورک لە هەموو شوێنێک دەکوژێت. گەلی ڕۆژئاوا هەموو ڕۆژێک بە بۆردوومانکردن دەکوژرێن، هەموو گۆڕەپانەکانی ژیانیان وێران دەکرێت".
چالاکوانان دەریانخست تورکیا بە چەکی وڵاتانی ناتۆ بەتایبەت چەکی ئەڵمانیا هێرشی سەر ڕۆژئاوا دەکات داوایان لە دەوڵەتی ئەڵمانیا کرد پەیوەندی خۆی لەگەڵ تورکیا ببڕێ و لەبەرامبەر ئەو هێرشانە بێدەنگ نەبێت.
چالاکیەکە سەرنجی خستەسەر گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و مانگرتوانی خواردن لە زیندانەکان، بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا"، "دیکتاتۆر، بکوژ ئەردۆگان" و "ئەڵمانیا تیرۆرستان پارەدار دەکات" کۆتایی هات.