لە فرانکفورد دەوڵەتی ئێران شەرمەزارکرا
کوردستانیان لە فرانکفورد دەوڵەتی ئێرانیان شەرمەزار کرد و پەیامی 'بە تێکۆشان کەسانی چەوساوە رزگار دەکرێن' بڵاوکرایەوە.
کوردستانیان لە فرانکفورد دەوڵەتی ئێرانیان شەرمەزار کرد و پەیامی 'بە تێکۆشان کەسانی چەوساوە رزگار دەکرێن' بڵاوکرایەوە.
کوردستانیان لە شاری فرانکفوردی ئەڵمانیا فشار و هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانیان شەرمەزار کرد. ئەندامانی کۆدار، فەجەدەکە – کاوا و کەژار لەبەردەم وێستگەی شەمەندەفەری ناوەندی فرانکفورد کۆبونەوە و دەستیان بە رێپێوان کرد. لە رێپێوانەکەدا وێنەی ژینا ئەمینی بەرزکرایەوە و دروشمی ' ژن، ژیان، ئازادی'یان بەرزکردەوە.
'گەل رزگاری لەگەڵ خۆی دەهێنێت'
راگەیەنراوێکی هاوبەش خوێندرایەوە کە بەم شێوەیەیە:
" لە سنە تاوەکو زاهیدان، لە هەموو شوێنێکی ئێران گەل راپەرین دەکات. کوشتنی ژینا ئەمینی، ئاگری لە کۆماری ئیسلامی ئێران بەردا. ژنان ئێدی نە تەنها بۆ مافی هەڵبژاردنی جلوبەرگیان بەڵکو بۆ ئازادی و یەکسان تێدەکۆشن! کاتێک کە هەموو رۆژێک ماژی ژیانیان و ئازادیان لەلایەن رژێمی ئێرانەوە پێشێل دەکرێت، ئەم راپەرینە وەک گورزێک بەر رژێمی ئێران کەوت. لە ساڵی ٢٠١٩ەوە لەدژی بارودۆخی خراپ، وشکەساڵی، برسێتی و گەندەڵی خۆپیشاندان و مانگرتنی جەماوەری بەڕێوەدەبرێت. دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامی لەسەر سیستمی کاپیتالیزم بنیاتنراوە!
ئەڵمانیا تاوەکو ئێستا هاوکاری بازرگانی گەورە لەگەڵ ئێران دەکات. ئێمە گروپێک شۆڕشگێر و رێکخستنی ئینتەرناسیۆنالیستن کە دەزانین رزگاری بۆ چەوسێنراوەکان دێت. نە پاشا و نە حکومی فیدڕال ناتوانن ئازادیمان پێبدەن!"
ف.ق