لە فەرەنسا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کران

کوردستانیان لە چەند شارێکی فەرەنسا بە خۆپیشاندان هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوا شەرمەزار کرد.

لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا کوردستانیان لە بەردەم ستراسبورگ ساینت دەنیس کۆبوونەوە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر رۆژئاوا شەرمەزار کرد.

کوردستانیان ئاڵاکانی پەکەکە و پلاکارd بە نوسراوی "دەوڵەتی تورکی بکوژ"یان هەڵدا و دروشمەکانی "بکوژ ئەردۆغان" و "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان وتەوە. هەروەها رایانگەیاند کە لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک گۆڕەپانەکان چۆڵ ناکەن و بەردەوام دەبن لە چالاکی.

هاوکات کوردستانییان بە پێشەنگایەتی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ناوەندی کۆمڵگەی دیموکراتیکی کورد (نەجەدەکە) لە شارەکانی وەک درانسی، ڤیلۆنۆڤ، ڤیلیەرس لی بەل و نۆرماندیا و رامس رژانە شەقامە و دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان و باکور-رۆژهەڵاتی سوریا چەندین دروشمیان دا.

کوردستانیان وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو هێرشانە داوایان کرد هەوڵەکان بۆ راگرتنی ئەو پەلامارانەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوا چڕ بکرێنەوە.

هـ . ب