لە فەرەنسا شەهیدانی ١٤ـی تەمموز و هارون جڤیان یادکرانەوە
شەهیدانی بەرخۆدانی ڕۆژووی مردنی مەزنی ١٤ـی تەمموزی ١٩٨٢ و شەهید هارون جڤیان کە ساڵی ٢٠٢٠ لە خەرزان شەهیدبوو، لە مانتاس لا جۆلی یادکرانەوە.
شەهیدانی بەرخۆدانی ڕۆژووی مردنی مەزنی ١٤ـی تەمموزی ١٩٨٢ و شەهید هارون جڤیان کە ساڵی ٢٠٢٠ لە خەرزان شەهیدبوو، لە مانتاس لا جۆلی یادکرانەوە.
لە شاری مانتاس لا جۆلی فەرەنسا، بۆ شەهیدانی بەرخۆدانی ڕۆژووی مردنی مەزنی ١٤ـی تەمموزی ١٩٨٢ و شەهید هارون جڤیان کە ساڵی ٢٠٢٠ لە خەرزان شەهیدبوو، مەراسیمی یادکردنەوە ئەنجامدرا. کوردستانیان و دۆستەکانیان تێیدا بەشداربوون. لە گۆڕەپانی یادکردنەوەکە وێنەی شەهیدانی ١٤ـی تەمموز و هارون جڤیان و ڕێبەر ئاپۆ هەڵواسرا.
مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدان دەستی پێ کرد. تیشکخرایە سەر بەرخۆدانی زیندانی ئامەد. دووپاتکرایەوە کە ڕۆحی بەرخۆدان و هەبوونی ١٤ـی تەمموز هێشتا خۆی نیشان دەدات.
قسەکەران دووپاتیان کردەوە کە شەهید هارون جڤیانیش لەم میراتی بەرخۆدانەدا درێژەی بە هەڵوێستێکی فیداکارانەی ئاپۆیی دا.
لە مەراسیمەکەدا سینڤزیۆنێک دەربارەی شەهیدان نیشاندرا و مەراسیمەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.