لە فریبورگ یادی شەهیدانی مانگی ئایار کرایەوە
لە فریبۆرگ یادی شەهیدانی مانگی ئایار و باوەر ناس (ئایهان ئینالخان) گەریلای هەپەگە کرایەوە کە چەند رۆژ لەمەوبەر شەهید بوو و خانەوادەی شەهیدیش بەشداری بوو.
لە فریبۆرگ یادی شەهیدانی مانگی ئایار و باوەر ناس (ئایهان ئینالخان) گەریلای هەپەگە کرایەوە کە چەند رۆژ لەمەوبەر شەهید بوو و خانەوادەی شەهیدیش بەشداری بوو.
لە فریبۆرگ یادی شەهیدانی مانگی ئایار و باوەر ناس (ئایهان ئینالخان) گەریلای هەپەگە کرایەوە کە چەند رۆژ لەمەوبەر لە ١٦ی ئایاردا لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورک و پەدەکەدا بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید بوو. هاوکات یادی میرزا رێناس گەریلای هەپەگە و ئایسەل دۆغان سیاسەتمەداری کورد کرایەوە.
مەراسیمەکە بە رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد و بە قسەکردنی هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی فریبورگ بەردەوام بوو.
لە قسەکردنەکاندا باسی گرنگی تێکۆشانی ئازادی کوردستان و ڕۆڵی شەهیدانی مانگی ئایار کرا و بەڵێن درا کە رێگەی شەهیدان بگرنە بەر. هەروەها باسی ئەوەشکرا کە پێویستە گەلی کورد لە ئەوروپا زاتر خاوەنداری لە شەهیدان بکات.
لە مەراسیمەکەدا سیاسەتمەدار فەیسەل سارییڵدز قسەی کرد و رایگەیاند، ٤٥ ساڵە بێوەستان شەهیدبوون دروست دەبێت و وتی، " بەڵام لەم مانگەدا ئێمە شەهیدێکی زۆرمان داوە. تاوەکو ئێستا ٥٠ هەزار شەهیدمان داوە. دڵی ٥٠ هەزار دایک سووتاوە. روح، بوێری و ئامانجی گەنجانی کورد بە بەرخۆانی جزیر دەرکەوت. فەیلەسۆف سلاڤۆژ ژیژەک دەڵێت، بەرخۆدانی کورد گەورەترین ئیسباتی ئەوەیە کە مرۆڤ پێویستە بێهیوا نەبێت."
سارییڵدز باسی هێرشی داگیرکەری تورک و پلانی داگیرکردنی رۆژئاوا کرد و ئاماژەی بە هەنگاوی پرسی کورد لەلایەن ئەروپاوە کرد کە دووروویەتی دەکەن.
دواتر لەسەر ناوی خانەوادەی شەهید میرزا ڕێباس و لەزگین باوەر قسەکرا. خانەوادەی شەهیدان وتیان، " شەهیدان موڵکی هەموومانن و بەڵێنی بەردەوامیدان بە رێگەی شەهیداندرا.
لەسەر ناوی ئەنجومەنی فریبورگ قسەکرا و باسی ئەوەکرا، " ئەمڕۆ رۆحی بەرخۆدانی شەهیدانی مانگی ئایار لە زاپ، ئاڤاشین و رۆژئاوا زیندوویە. بە هەر شەهیدێک ئەرک و بەرپرسیاری گەورەتر دەبێت."
رێورەسمەکە کاتژمیر ١٣:٣٠ لە کۆمەڵەی کەلتوری کوردی فریبورگ دەستیپێکرد و کاتژمیر ١٦:٠٠ کۆتایی هات.
ف.ق